English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیزا فەلەکەدین: زانیاریم پێگەیشتووە کە پیلانیان هەیە لە ناحیە و قەزا و سەنتەری پارێزگای کەرکووک پەلی زیاتر باوێن
2020-08-02 [01:43 AM]

ZNA- هەولێر


 

لیزا فەلەکەدین، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ئەکاوەنتی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەلایەتی فیس بووک نووسیەتی: لەدوای ئەوەی موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رێککەوتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی بۆ پەرلەمان دیاری کرد، شۆڤینییەکان ڕاستەوخۆ دەستیان کردەوە بە هێنان و جێگیرکردنی عەرەبی هاوردە لە گوندە کورد نشینەکان و زانیاریم پێگەیشتووە کە پیلانیان هەیە لە ناحیە و قەزا و سەنتەری پارێزگای کەرکووک پەلی زیاتر باوێن و ئەم جۆرە هەنگاوە مەترسیدارانە چرتر بکەنەوە.


پیلانی ئەمجارەی نەیارانی کورد تەنها بۆ داگیرکردنی موڵک و ماڵ و زەوی کوردنشینەکانی ئەو ناوچانە نییە بەڵکو لە رێگەی ئەو یاسا نوێیەی هەڵبژاردنەوە کە لە پەرلەمانی عێراق پەسەند کراوە و سیستەمی فرەبازنەیی تێیدا چەسپێنراوە ئەوە هەر 100 هەزار دەنگ کورسییەکی دەبێت، بۆیە دەیانەوێت لە ڕێگەی هاوردەکردنی عەرەبی زیاتر بۆ گوند و قەزا و ناحییەکان کورسی کورد لەپەرلەمان کەمبکەنەوە کە بێگومان ئەمەش لە داهاتوودا کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر ناسنامەی کوردبوونی کەرکووک. 


لە دوای  پرۆسەی ئازادی عێراق و لە چوارچێوەی ماددەی 140 عەرەبە هاوردەکان قەرەبوو کرانەوە و هەر خێزانێک بڕی 20 ملیۆن دیناری پێدرا و گەڕانەوە شوێنی خۆیان، بەڵام لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لەو عەرەبانە داوایان کردووە بۆ کەرکووک بگەرێنەوە و ئاسانکاریشیان بۆ کراوە و بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەسم کەوتووە نزیکەی  3000 کەس لەو عەرەبانە مامەڵەیان بۆ تەواو کراوە و فۆرمی خۆراکی کەرکوکیان بۆ دەرهێنراوە.
ئەمە پرسێکی زۆر جدییە و وەکو مافێکی دەستووری هەرێمی کوردستان دەتوانێت لە رێگەی دادگای فیدڕالیەوە هەوڵی چارەسەرکردنی بدات. 

 

 





ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad