English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماری ئه‌مڕۆی كۆرۆنا سه‌دان كه‌س تووشبوون
2020-08-02 [07:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به‌ ره‌وشی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌، ئاشكرای كرد، دوو هه‌زار و 928 پشكنینی نوێ ئه‌نجامدراون و زۆرترین پشكنین له‌ هه‌ولێر بووه‌ و له‌و ژماره‌یه‌، 1282 پشكنینیان له‌ هه‌ولێر و 311 پشكنین له‌ سلێمانی و 71یان له‌ گه‌رمیان بوون و 1264 پشكنینیش له‌ دهۆك ئه‌نجامدراوون و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ هیچ پشكنینێك نه‌كراوه‌.

له‌ باره‌ی تووشبووانه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندووه‌، 334 تووشبووی نوێ تۆمار كراوون، كه‌ زۆرترینیان له‌ هه‌ولێر بوونه‌ و ژماره‌یان 207 كه‌سه‌، له‌ پله‌ی دووه‌میشدا دهۆك به‌ 77 حاڵه‌ت دێت و پاشان له‌ پله‌ی سێیه‌مدا سلێمانی به‌ 33 حاڵه‌ت و گه‌رمیان له‌ پله‌ی چواره‌مدا به‌ 17 حاڵه‌ت دێت و هیچ تووشبوویه‌ك له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ تۆمار نه‌كراوه‌.

باسی له‌وه‌ش كردوه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردوو له‌ سلێمانی چوار كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و دهۆك سێ كه‌س و هه‌ولێریش ته‌نیا دوو حاڵه‌تی مردنی تێدا تۆمار كراوه‌.

دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی:

 

ڕاگەیاندراوی  ٢٤  کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە  ١٥٩

 

1.            کەرەنتین: ٧٣ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین

٨٥٦ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ١٦ شوێنی جیاواز  ١١٢ سلێمانی ،  ٧٤٤ دهۆك .

 

2.            پشکنین: ٢٩٢٨ پشکنینی نوێ  

 ١٢٨٢ هەولێر ،  ٣١١ سلێمانی، ٧١ گەرمیان ،  ١٢٦٤ دهۆك

 

3.            تووشبوو: ٣٣٤ تووشبووی نوێ

 ٢٠٧ هەولێر

 ٣٣ سلێمانی،

١٧ گەرمیان

 ٧٧ دهۆك

 

4.            چاکبوون:                 ١٢٢ چاکبوون

 ٧٧ هەولێر

  ٢٦ گەرمیان

  ٩ دهۆك

 ١٠ هەڵەبجە

 

5.            مردن: ٩ مردن

 ٢ هەولێر

 ٤ سلێمانی

 ٣ دهۆك

 

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین ٢١١٥٧ هاوڵاتی                     ٢٠٣٠١ دەرچوو

پشکنین    ٢٠٧٩٤٤                                                ٨٨٣٣٢ هەولێر، ٦٦٣٥٥ سلێمانی، ٥١٢٥٥ دهۆك، ٢٠٠٢ هەلەبجە

تووشبوون ١٤٤٦٨                                                ٤٧٣٧ هەولێر، ٨٥٩٨ سلێمانی، ٦٥٨ دهۆك، ٤٧٥ هەڵەبجە

چاکبوون ٩٢٩٩                                      ٣٠٩٧ هەولێر، ٥٤١١ سلێمانی، ٣٧١ دهۆك،  ٤٢٠ هەڵەبجە

مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٦٠٩  ١٥٠٩ هەولێر، ٢٧٩٦ سلێمانی، ٢٨٤ دهۆك،  ٤٧ هەڵەبجە

مردن ٥٦٠                                               ١٣١ هەولێر، ٤١٨ سلێمانی ، ٣ دهۆك، ٨ هەڵەبجە

 

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە  https://gov.krd/coronavirus/dashboard/ .

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە  ١٢٢ .

 

 وەزارەتی تەندروستی        

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

٢ی ئاب ٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 7096جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad