English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سامیە ئەمین ماڵئاوایی لە ژیان کرد
2020-08-02 [04:12 AM]

ZNA – هەولێر


خانمە ئەکتەری میسری، سامیە ئەمین لە تەمەنی 75 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

ئەو ئەکتەرە لە تەمەنی بەهۆی نەخۆشییەکی درێژخایەنەوە ئەمڕۆ یەکشەممە گیانی لەدەستدا.

 

سامیە ئەمین هاوژینی هونەرمەند مستەفا ئەلدمرداش و دایکی هونەرمەند ئەحمەد ئەلدەمرداشە.

 

ئەو خانمە ئەکتەرە لە 14 مارسی 1945 لە میسر لە دایکبووە و لە چەندین بەرهەمی سینەمایی، شانۆیی و تەلەڤزیۆنیدا رۆڵی گێڕاوە.

 

دیارترین ئەو زنجیرە تەلەڤزیۆنیانەی رۆڵی تێدا گێڕاوە، بریتین لە "الضوء الشارد"، "بابا نور"، "عيش أيامك"، "حضرة المتهم أبي"، "أولاد الأكابر"، "سوق الزلط"، "عفريت القرش"، "الملك فاروق"، "حق مشروع"، "المصراوية"، "بشرة سارة" و "قصة الأمس".





ئەم هەواڵە 4579جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad