English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌و گه‌نجه‌ی سوكایه‌تی پێكرا، گه‌یشته‌ لای مسته‌فا کازمی
2020-08-03 [10:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، "کازمی پێشوازی لە حامد سەعید کردووە کە له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ رووبەڕووی سوكایه‌تی پێكردن بووه‌ بووەوە".

دوێنی بەشێک لە میدیاکانی عێراق و تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی گرتەیەکی ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوکردەوە تیایدا دەردەکەوێت هێزە ئەمنییەکان بەدڕندەترین شێوە سووکایەتی بە نەوجەوانێک دەکەن جل و به‌رگی له‌به‌ر داكه‌نراوه‌ و به‌چه‌قۆ قژی هه‌ڵده‌قاچن.

دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی پێشوازی لێ كرد كه‌ ناوی "حامد سەعید"ه‌.

 بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، "کازمی پێشوازی لە حامد سەعید کردووە کە رووبەڕووی کارێکی نا ئەخلاقی و نایاسایی بووەوە".

لە راگەیەنراوەکەدا، تیایدا ئاماژە بەوە دراوە کە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، مستەفا کازمی بڕیاریداوە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بەمەستی دیاریکردنی ناوی سەرپێچیکاران لە هێزەکانی پاراستنی یاسا و کۆتاییهێنان بە راژەی کارکردنیان و رەوانەکردنی دۆسیەکانیان بۆ دادگا.

لەلای خۆیەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەو نەواجەوانە لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری رابردوو بەتاوانی دزینی ماتۆڕسکیلێک راگیراوە، رووداوەکەش ٢٠ رۆژ پێش دەستگیرکردنی روویداوە.

بالصور.. الكاظمي يستقبل الحدث حامد سعيد بعد اطلاق سراحه

عبدالله: لاكرامة للعراقي في ظل وجود ميليشيات الحشد وأحزابها ...





ئەم هەواڵە 5890جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad