English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند تەكنیكێكی سادە بۆئەوەی زیاتر پابەندبیت بە بەرنامەی دابەزینی کێشت
2020-08-03 [10:20 AM]

ZNA ــ هەولێر


ئەو کەسانەی بەرنامەیەکی دیاریکراو دادەنێن بۆ دابەزینی کێشی جەستەیان، پێویستە لەگەڵ پەیڕەو کردنی ئەو بەرنامەیە چەند تەکنیکێک پەیڕەو بکەن بۆئەوەی زیاتر پابەند بن و لێی دەرنەچن، دکتۆر ئیسرا کەمال شاه محەمەد، ئەو چەند تەکنیکەی بڵاوکردوەتەوە.

یەکەم: هەوڵ بدە خۆت نەچیت بۆ كرینی پێداویستی خواردنی رۆژانەت، بە یەكێكی دیکە بڵێ لە ئەندامی خێزانەكەت كە بروات خواردن و پێویستیەكانتان بكڕێت یاخود بە دیلیڤەری داوای بكە، چونكە هەر كاتێك ئەڕۆیتە شوێنی خواردن كە خۆراكی جۆراوجۆر دەبینیت و حەزت لێدەبێت بیكریت، لەوانەشە ئەو خواردنانە رێگە پێدراو نەبێت لە پلانەكەتدا و بۆیە واتلێدەكات پابەند نەبیت بە پلانەكەت و لادانی تێدابكەیت.

دوەم: لە حاڵەتێكدا ئەگەر ناچاربویت كە خۆت برۆیت خواردن و پێویستی رۆژانەتان بكڕیت، هەرگیز بە برسێتی مەچۆ و هەوڵبدە راستەوخۆ دوای خواردنی ژەمێكی سەرەكیت بچیت بۆ ماركێتەكان، لەو كاتەدا خۆت هەست بە تێریبكەیت و خواردنی زیادە و ناتەندروست نەكڕیت.

سێیەم: ئەو خواردنانەی كە بۆت نییە بیخۆیت لە پلانەكەتدا، لە شوێنێكدا دابنێ كە ئاسان لە بەرچاو و دەستدانەبێت، بۆ نمونە پاكەتی بسكیت و جبس بەردەست دامەنێ بەڵكو لە  قاتێكی سەرەوەی كەوانتەرەكەتدا دایبنێ و با دەرگاكەشی شوشە نەبێت، تاكو بینینی ئاسان نەبێت و سەرنجت بە لای خۆیدا رانەكێشێت و وابكات كۆنترۆڵت بەسەر خۆتدا نەمێنێت و بیخۆیت.





ئەم هەواڵە 6130جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad