English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەباح زاھێر : رێژەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە
2020-08-03 [02:18 AM]

ZNA- ھەولێر


گوتەبێژی تەندروستی قەزای ئاکرێ باس لەوە دەکات دۆخی تەندروستی ئەو شارە ئێستا لە مەترسی داییە ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیادی کردووە ھەر بە ھۆیەوە دوو گوند لەو قەزاییە کەرەنتینە کراون .


سەباح زاھێر گوتەبێژی تەندروستی قەزای ئاکرێ بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند بە داخەوە ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیاد بووندایە ١٠٨ حالەت تۆمار کراون و ٣ حالەتی مردنیش ھەبووە .


سەباح زاھێر گوتیشی ئێمە لە دوای جەژنی رەمەزان تەنھا شەش حالەتی ڤایرۆسی کۆرۆنامان ھەبوو بەلام ئێستا ١٠٨ حالەت تۆمارکراون ھۆکاری ئەمەش ھاولاتیان وەکوو پێویست پابەندی رێنمایەکان نەبوون ھێشتان مەترسی ئەو ڤایرۆسە لەسەر کوردستان لانەچووبو ھاولاتیان ساردبوونەوە لە خۆ پارێزی بۆیە دووبارە تەشەنەی کردەوە .


گوتەبێژی تەندروستی ئاکرێ گوتیشی بەھۆی ئەوەی لە ھەردوو گوندی گۆرانکێی گەورە و تلبۆک ١٧ کەس ھەلگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون بۆیە ناچاربوون ھەردوو گوند کەرەنتینە بکەین و پشکنین بۆ ئەو کەسانە بکرێت کە بەرکەوتەیان لەگەل توشبوان ھەیە .





ئەم هەواڵە 3922جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad