English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی خراپبونی گۆشتی سور
2020-08-03 [11:42 AM]

ZNA ــ هەولێر


گۆشت ئەو پێکهاتە خۆراکیە زۆر گرنگانەی تێیدایە کە بۆ بنیادنان و گەشەکردنی لەش و دابینکردنی وزە پێویستن، دەبێت دڵنیابیتەوە لەوەی ئەو گۆشتەی دەیخۆیت خراپنەبوە و تەندروستە، لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک هۆکارەکانی خراپبونی گۆشتی بڵاوکردوەتەوە.

یەکەم: ئەگەر پێش ئەنجامدانی كرداری سەر بڕین پشكنینی پزیشكی ڤێتەرنەری بۆ گیانلەبەرەكە نەكرێت ئەوا ڕەنگە گیانلەبەرەكە نەخۆش بێت و ڕاستەوخۆ لە دوای سەڕبڕین لەڕێگەی بەکارهێنانی گۆشتەکەیەوە بۆ مرۆڤ بگوازرێتەوە، هەربۆیە پێویستە گیانلەبەرەکە بەزیندویی پشکنینیان بۆبکرێت، مۆری لێبدرێت واتە لەژێر چاودێری تەندروستی ڤێتەرنەری سەربڕاوە هەر بۆیە گۆشتی سەر شەقامەکان هیچ مەرجێکی تەندروستی و ڤێتەرنەری تێدا نییە شیاوی بەکارهێنان نین.

دوەم: ئەگەربێت و لەکاتی پێستەکەی و دەرکردنی ناو سکەکەیدا گۆشتەکە پیس ببێت بە ئاو پاک نابێتەوە، هەربۆیە پێویستە بە وردی رەچاوی جیاكردنەوەكە بكرێت.

سێیەم: پێویستە بۆ گواستنەوەی گۆشت و بەروومەكانی فێنککەرەوە بەڕاد بەكاربهێنرێت بەتایبەت لە كەشە گەرمەكاندا، چونكە پلەی گەرمی بەرز هۆكارە بۆ زو خراپبونی گۆشتەكە.

چوارەم: بەهۆی نا تەندروستی ئەو کەلوپەل و ئامێرانەی بەکاردێت بۆ گۆشتەكە یان بونی مێش و حەشەرات و مشک لە شوێنی هەڵگرتندا.

پێنجەم: لەڕێی گۆشت فرۆشەکانەوە بەهۆی نەبونی مەرجی تەندروستی لە شوێن كارەكانیاندا و دانانی گۆشت لە پلەی گەرمی بەرزدا ، بۆیە پێویستە گۆشتێی فرێش لە بەراددا تەنها بۆ ماوەی 72 کاتژمێر هەڵبگیرێت و لە و ماوەیەشدا پێویستە بەکاربهێنرێت.





ئەم هەواڵە 6502جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad