English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەریتانیا : ھەر ھاوولاتیەک لەدەرەوە نان بخوات نیوەی پارەی نانخواردنەکەی دەدات
2020-08-04 [08:24 AM]

ZNA-هەولێر


حکومەتی بەریتانیا بۆ ھاندانی کەرتی میوانداری لەوولاتەکەی بریاریدا، ھەر ھاوولاتیەک لەدەرەوە نان بخوات نیوەی پارەی نانخواردنەکەی بدات.
ئێستا کەمپەینێک لە ژێر ناونیشانی "لە دەرەوە بخۆ و یارمەتی بدە" رێکخراوە، هانی هاووڵاتیان دەدرێت لە رێستوڕانتەکان نان بخۆن بۆ ئەوەی چێشتخانەکان کە زیانێکی گەورەیان بەرکەوتووە لە دوای ڤایرۆسی کۆرۆنا بتوانن دەستبەکاربکەنەوە.
هاووڵاتیانی بەریتانی پێشوازییان لە بڕیارەکەی حکومەتی بەریتانیا کردووە و زۆربەیان دەڵێن هەرچەندە پێشتر لە دەرەوە خواردنیان نەخواردووە، بەڵام لە پێناو ئەو کەمپەینەدا کاتی چوونە دەرەوەیان زیادکردووە و لە هەفتەدا چەندینجار دەچن لە ریستورانتەکان نان دەخۆن.
حکومەتی بەریتانیا کۆمەڵێک رێکاری گرتووەتەبەر بۆ بووژانەوەی ئابووری ئەو وڵاتە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رووبەڕووی سستی بووەتەوە. پێدانی نیوەی پارەی خواردنی هاووڵاتیان لە چێشتخانەکان یەکێکە لەو رێکارانەی کە گیراوەتەبەر.
بەپێی ئامارەکان تائێستا 305 هەزار و 623 کەس لە بەریتانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 46 هەزار و 210 کەس بە ڤایرۆسەکە مردوون، بەڵام ئاماری چارەسەرکراوان بەردەست نییە.





ئەم هەواڵە 2548جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad