English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل ژمارەیەک ئامانجی سوریا بۆردومان دەکات
ئه رشيف
2020-08-04 [08:33 AM]

ZNA- ھەولێر


فڕۆکە و ھێلیکۆپتەرە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل، ھێرشیان کردە سەر ژمارەیەک ئامانجی سوپای رژێمەکەی ئەسەد لە باشووری دیمەشقی پایتەختی سووریا.

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەفیخای ئەدرەعی لە راگەیەندراوێکدا کە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە دوێنێ فڕۆکە و ھێلیکۆپتەرە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل لە بەرامبەر ھەوڵی ھێرشێکدا بۆسەر باشووری بەرزاییەکانی جۆلان، ئامانجەکانی رژێمیان لە باشووری سووریا بۆردومان کردووە.

ئەفیخای ئەدرەعی باسی لەوەیش کردووە کە لە ھێرشەکەدا، ناوەندەکانی فەرماندەیی سەربە سوپای رژێم، بنکە سەربازییەکان، سەکۆی مووشەکیی زەوی بە ئاسمان، خاڵەکانی چاودێری و ھەواڵگریی کراونەتە ئامانج.

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل جەختی لەسەر ئەوەیش کردووەتەوە کە ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لەسەر بەرپەرچدانەوەی ئەو ھێرشانەی دەکرێنە سەری، ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە ئەوان رژێمەکەی بەشار ئەسەد بە بەرپرسیار دەزانن لەو ھێرشانەی کە لە خاکی سووریاوە دەکرێنە سەر ئیسرائیل.

لە لایەکی دیکەوە، ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی رژێمی ئەسەد SANA بانگەشەی ئەوەی کرد کە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی، بەرپەرچی ئەو ھێرشانەی داوەتەوە کە کراونەتە سەر گوندەواری باشووری دیمەشق.

ھەروەھا گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ھیدای زیلبێرمان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا، ئاماژەی بەوە کرد، شەوی رابردوو گرووپێکی چوار کەسی سنووری سووریا-ئیسرائیل-یان بەزاندووە وھەوڵیانداوە ھێرش بکەنە سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل، بەڵام ئەندامانی ئەو گرووپە کوژراون.

 





ئەم هەواڵە 3367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad