English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پلانە ئەمنییەكەی پۆلیسی هەولێر %100 سەركەوتوو بوو
2020-08-04 [09:16 AM]

ZNA- هەولێر


 

عەمید دلێر نەجار بەرێوبەری  پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ئەکاوەنتی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەلایەتی فیس بووک نووسیەتی: سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم ئەفسەران و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەكەین، كە لە چوار رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا، بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەركەكانی سەرشانیان راپەڕاندووە و شەو و رۆژ لە ئامادەباشیدا بوون تا هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر لەوپەڕی ئارامیدا بژین و سەروماڵیان پارێزراو بێت.


عەمید دلێر نەجار نووسیەتی:  هەروەها تەئكیدیش دەكەینەوە، كە لە چوار رۆژی جەژندا، هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو رووی نەداوە و ئەو پلانە ئەمنییەش كە داڕێژرابوو، %100 سەركەوتوو بوو.


هەروەها عەمید دلێر نەجار ئەوەشی نووسیە:  ئێمە وەك پۆلیسی هەولێر، شەو و رۆژ لە خزمەت شاری هەولێر و هاووڵاتیانداین، چونكە هەردەم خزمەتكاری هاووڵاتیانین.


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 3916جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad