English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسيا: مانگی داھاتوو دەست بە بەرھەمھێنانی ڤاکسینەکە دەکەین
2020-08-04 [09:18 AM]

ZNA ــ هەولێر


رووسیا  ئاشکرای دەکات، ساڵی داھاتوو  پێکوتەی ڤاکسین بۆ دژی کۆرۆنا بەرھەمدەھێنین و دەتوانین مانگانە بەملیۆنان ڤاکسین ئامادەبکەین

وەزیری پیشەسازی روسیا دەنیس مانتورۆڤ رایگەیاند "مانگی داھاتوو دەست بە بەرھەمھێنانی ڤاکسینەکە دەکەین و بۆ ساڵی داھاتوو مانگانە دەتوانین ملیۆنان پێکوتەی ڤاکسین ئامادەبکەین".

 رووسیا چەندین ھەوڵی ھەیە بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینێکی کاریگەری بۆ چارەسەری کۆرۆنا، و ھەندێکیشان لە قۆناغی کۆتاییدان.

سەرۆکی بەرێوبەرایەتی بووجەی وەبەرھێنانی رووسیاش دەڵێ " لە ١٠ رۆژی داھاتوو دەست بە تۆمارکردنی ڤاکسینی پشتراستکراوە و فەرمی دەکرێت".

ئەگەر ئەم ھەوڵەی رووسیا سەرکەوتووبێت، دەبێتە یەکەم وڵات بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینێکی کاریگەری بۆ چارەسەری کۆرۆنا.

پەیوەست بە ھەوڵەکانی رووسیا بۆ بەرھەمھێنانی ڤاکسین دژی کۆرۆنا، لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، لە پشکنینی کۆتایی ئەو خۆبەخشانەی، کە ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنایان لەسەر تاقیکراوەتەوە، دەرکەوتووە: ئەو کەسانە بەرگرییەکی زۆر بەھێزیان لە دژی ڤایرۆسەکە پەیدا کردووە.

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە: "رۆژی دووشەممە ٣/٨/٢٠٢٠، پشکنینەکان لە نەخۆشخانەی بۆردینکۆی سەر بە وەزارەتی بەرگری بە ھاوکاری ناوەندی نەتەوەیی بۆ توێژینەوە لە زانستنی پەتاکان و زیندەزانی ورد بۆ خۆبەخشەکان ئەنجامدراوە".

روونیشیکردووەتەوە، "بەگوێرەی پرۆتۆکۆڵی تاقیکردنەوەکانی سەرجێگا، دوای ٤٢ رۆژ لە یەکەم تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە، ئەمڕۆ خۆبەخشەکان سەردانی نەخۆشخانەیان کردووەتەوە و پشکنینی وردی پزیشکییان بۆ کراوەتەوە".





ئەم هەواڵە 3346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad