English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چاودێرێکی سیاسی: رووداوەکانی ساڵی ۲۰۱٤ درێژەپێدەری جینۆسایدەکانی ترن بەرامبەر بە ئێزدییەکان
2020-08-04 [11:53 AM]

ZNA-هەولێر


چاودێرێکی سیاسی رایگەیاند، ئەگەر ئێمە سەیری مێژووی شەنگال و ئێزدیەکان بکەی جینوسایدی ئێزدیەکان لە ٣ی٨ی٢٠١٤ تا کە کێشە و جینوسایدا نەبووە بە سەر خەلکی شەنگال دا ھاتووە، لە کاتی دەست ھەلاتی عوسمانیەکان کە ھێرشیان کردووە بۆ سەر شەنگال و ناوچەکانی تر شەنگال بەرگری کردووە و بە ئازادی ماوەتەوە، بۆ ئەمرۆش شەنگال بۆەتە جێگای چاوتێبرینی دووژمنان و دەیانەوێت قەزای شەنگال لە کوردستان جیابکەنەوە.


نایف رەشۆ، چاودێری سیاسی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: مێژووی شەنگال دەگەرێتەوە بۆ ٦ ھەزار سال بەر لە ئێستا، شەنگال زۆر بە بایەخەو کەمی لێ باسکراوە، لە رووی جوگرافیاوە شوێنێکی ستراتیژی گرنگە، چیای شەنگال زیاتر لە دوو ھەزار مەترە، ھەر لە سەر چیای شەنگال بوو کە سەدام ٣٩ سارووخی ھەلدا بۆ ئیسرائیل، چیای شەنگال  لەسەر زۆر ناوچەدا موسەیتەرە و بەرزترە، ئەگەر ئێمە سەیری مێژووی شەنگال و ئێزدیەکان بکەی جینوسایدی ئێزدیەکان لە ٣ی٨ی٢٠١٤ تا کە کێشە و جینوسایدا نەبووە بە سەر خەلکی شەنگال دا ھاتووە، لە کاتی دەست ھەلاتی عوسمانیەکان کە ھێرشیان کردووە بۆ سەر شەنگال و ناوچەکانی تر شەنگال بەرگری کردووە و بە ئازادی ماوەتەوە، بۆ ئەمرۆش شەنگال بۆەتە جێگای چاوتێبرینی دووژمنان و دەیانەوێت قەزای شەنگال لە کوردستان جیابکەنەوە، لە شۆرشی ئویلولدا خەلکی شەنگال بەشداریان کردووە و زۆر ناوچەی خۆیان ئازاد کردووە، بۆ ئە حکومەتی عێراق ھەمووی کردە کۆمەلگا و دابەشی کردن بە سەر ١٣ کۆمەلگادا، ھەروەھا ھەندێک لە ناوچەکانیشیان کرانە سەر بە ناوچە عەرەبنشینەکانەوە و زۆر عەرەبیان ھاوردەکردن بۆ شەنگال بۆ ئەوەی شەنگال بێ ھێزبێت، ئەم بریارەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە نەتەوەی و جوگرافی و ئاینی ھۆکاری بوون و ھۆکاری سەرەکیش ئاینی بوو بیانویەک بۆ خۆیان دروستیان کردبوو ئەو فەرمانانەیان بە سەر ئێزیدیەکاندا ھێنا، بەلام مەبەستیان شوێنی جوگرافیا بوو و جیاکردنەوە بو لە کوردستان، ھەروەھا ئەو بریارانە ئە ئەنجامی ئەوە دران کە لە دەستووری عێراقدا ھاتوبوو ئەگەر سێ لە پارێزگاکان دژی دەستوور بن پەسەند ناکرێت و لە ھەلبژاردنی پارێزگاکانیش بەتایبەتی کە شەنگال سەر بە مووسلە زۆر بەی کات ٨ کورسی لە ناو شەنگال بەدەست دەھات کە چارێگەکی کورسی ئەنجومەنی پارێزگا بوو، ئەمەش ھۆکارێکی سەرەکی بۆ کە عەرەبەکان بە توورەیەوە بروانە شەنگال و خەلکی شەنگال.


ئەو چاودێری سیاسی گووتی: لە دوای رووداوەکانی سالی ٢٠١٤ و ئازاد کردنی شەنگال ھیچ ھاوکاریەک و خزمەت گوزاریەک لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ شەنگال و خەلکی شەنگال نەکراوە، ئەوە بوو کە جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی زیاتر کە ١٠٠ رۆژ لە سەنگەرەکاندابوو لە شەنگال و ھەموو ھەولێکی بۆ پاراستنی شەنگال و خەلکی شەنگال کرد، و لە سالی ٢٠١٥ سەرۆک  بارزانی شەنگالی رزگار کرد و چووە سەر چیای شەنگال لەو کاتەدا ئومێدێکی گەش بۆ خەلکی شەنگال دروست بوو دەنگی خەلکی شەنگالی گەیاندە کۆمەلگای نێودەولەتی و خزمەتگووزاریان بۆ ئەنجامبدرێت و ئەو ناخۆشی و ھێرشەی کە کرایە سەر ئێزیدیەکان بە جینوسایدا بناسرێندرێت و لە پەرلەمانی کوردستان بریاری داوە کە بە جینوسایدا بناسرێندرێت، بەلام تاوەکو ئێستا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  بریرەکەی پەسەند نەکردووە و ھەروەھا  ھیچ شتێکیشیان بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و خەلکی شەنگال نەکردووە لە بەر عەرەبە شوفینیەکان کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا ھەنە و ناھێلن ھیچ شتێک بۆ شەنگال بکرێت و ئەوان چاوەرێ دەکەن کە ئێزیدیەکان نەگەرێنەوە شوێنەکانی خۆیان بۆ ئەوەی ئەو خاکە بۆ ئەوان بمێنێتەوە  و زۆر لە عەرەبەکانیان لە خواروی عێراق ھێناوتە ناوچەکە و داگیریانکردووە بۆیە ھیچ بۆ شەنگال ناکەن بۆ ئەوەی خەلک نە گەرێتەوە و خاکەکە بۆ ئەوان بێت.


نایف رەدۆ گووتیشی: ئەوان لە وە دەترسن کە وا ئەگەر حکومەتی کوردستان  دەستھەلاتی ھەبێت بە سەر ناوچەکەدا ئاوەدانی دەکاتەوە و خزمەتگوزاری ئەنجام دەدات و رێگاکانی دەکاتەوە لەگەل ھەرێمی کوردستان دەی بەستێتەوە بۆیە لە ١٦ ئۆکتۆبەردا ئەو پیلانەیان ئەنجامدا و حکومەتی کوردستانیان دورخستەوە لە شەنگال و خەلکی شەنگالیش نزیکەی ٣٠٠ ھەزار لە پارێزگای دھۆک نیشتەجێن خەلکی ئێمە ھەمیشە سوپاسگوزاری خەلکی دھۆک و زاخۆ و سنووری پارێزگای دھۆک بە گشتیە و حکومەتی کوردستان  و ھەروەھا سوپاسگوزاری جەنابی نێچیرڤان بارزانی دەکەن بۆ ئەو ھەموو ھەول و ماندووبونەی کە کردی بۆ رزگارکردنی ئەو ئافرەتە ئێزدیانەی کە کەوتبوونەو دەست تیرۆرستانی داعش کە لە ٥٥٪‏ ئەو رزگاربووانە لە رێگەی نوسینگەی نێچیرڤان بارزانیەوە ئازادکراون و ئێستاش ھەولەکانی بەردەوامە بۆ رزگارکردنی ئەوانەی کەماون و لە دەستی داعشدان، بە پێچەوانەوە حکومەتی عێراق ھیچی بۆ ئێزدیەکان نەکردووە و ھیچ ھەولێکیان نەداوە بۆ رزگارکردنیان و ھیچ ھاولاریەکیشیان بەو کەسانە نەداوە کە رزگارکراون، ئێستاش لە زۆر بەی ناوچەکانی مووسل مندال و کچی رفێندراوی ئێزدی ھەنە و ئەرێ شۆک چیە کەوا داعشەکان و خێزانەکانیان دەھێنن و شوێنیان بۆ دابیندەکەن لە نزیکی شەنگال بەلام ھیچ بۆ خەلکی رەسەنی شەنگال ناکەن، شۆک لەوەدایە ئێمە تێناگەین کە بۆ وا دەکەن.


ئەو چاودێرە سیاسیەش روونی کردەوە، ئێستا ھەبوونی ھەندێک ھێزی ناشەرعی لە ناو شەنگال مەترسی خستۆتە سەر ژیانی ئەو کەسانەی کە گەراونەتەوە بۆ سەر شوێنەکانی خۆیان، خەلکی شەنگال ھیچ متمانەیەک بەو ھێزە ناشەرعیانە ناکەن و نازاندرێت کێ حکوم دەکات کە شەنگال ئەوەش ھەمووی سووچی حکومەتی عێراقە دەبێت رێگەی بەو ھێزانە نەدابا کە بێنە ناو شەنگال و ھەروەھا دەبێت ئەو ھێزانە دەربکات و و ئارامی بۆ شەنگال و ناوچەکە بە گشتی بگەرێنتەوە، تەنانەت ھێزە بیانیەکانیش ھاتوون بۆ شەنگال کە دەیانەوێت بە ھەھانەی ئەوەی کە پارێزگاری لە شەنگال دەکەن بمێنەوە لەوێ، ئەگەر ھاوکارێ ئێزدیەکان بکرێت دلنیام ھیچ پێوستیان بە و ھێزانە نابێت، بەتایبەت ئەگەر رێگە بدرێت حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھەموو شێوەیەک ھاوکاری شەنگال بکەن وەک چۆن ھێزی رۆژ دروست کراوە لە کوردانی رۆژ ئاوا ئێنەش داوا دەکەین کەوا ھێزێک دروست بکرێت لە خەلژی شەنگال و سەر بە ھەرێمی کوردستان بێت بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان زیاتر بپارێزن لە دووبارە بوونەوەی ھەر روودوێکی نەخوازرا و جینوسایدێکی تر نومونەش بۆ ئەوە تاوەکو سالی ٢٠١٧ کە پێشمەرگە لە شەنگالەوە تاوەکو خانەقین ھاولاتیانی خۆی دەپاراست و ھیچ تیرۆرستێکی داعش نەدەوێرا خۆی نزیکی شسەنگەرەکانی پێشمەرگە بکات، بەلام رووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر ھەموو شتێکی گۆری و تێکیدا و ئێستاش مەترس ھەیە کە سەر ژیانی ئێزدیەکان.


ھەروەھا نایف رەشۆ، چاودێری سیاسی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس ئەوشی باسکرد، ئێمە دەست خۆشی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەی بۆ ھەموو ئەو ھاوکاریانەی کە بۆ شەنگال و خەلکی شەنگالیان کردووە و ھەروەھا دەسخۆشی لە پەرلەمانی کوردستان دەکەی بۆ ناساندن و پەسەند کردنی بە جینوسایدا بۆ ئەو رووداوە قێزەونانەی بە سەر خەلکی شەنگال داھات، ھەروەھا دەسخۆشی لە ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین بۆ ئەو قوربانیان و ھەولانەی کە پێشتر دای بۆ ئازادکردنی شەنگال و ئێستاش کە ھەردەم لە ئامادەباشیدایە بۆ گەرانەوە بۆ شەنگال.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 4144جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad