English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: به‌رپرسانی ئەمریکی هیچ کۆبوونەوەیه‌کیان لەگەڵ بەرپرسانی پەکەکە نەبووە
2020-08-04 [12:53 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی رەت دەکەنەوە کە دەڵێن به‌رپرسانی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە نزیک قەندیل کۆ بوونەتەوە.

وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەنگی ئەمریکای رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئەمریکا و بەرپرسانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە نزیک قەندیل دەکەن "راست نین و کۆبوونەوەی لەو جۆرە روی نەداوە".

هاوکات سەرچاوەیێک لە هێزی سەربازی ئەمریکا رایگەیاندوە، "هیچ کۆبوونەوەیەک نەکراوە، چیرۆکێکی تەواو درۆیە".

سەرەتای ئەم هەفتەیە لە زاری هەواڵنێرێکی دەنگی ئەمریکاوە لە عێراق بڵاوکرایەوە، کە شاندێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە چەند ئۆتۆمبیلێک کە فڕۆکەی جەنگی پارێزگاری لێکردوون بەرەو نزیک قەندیل رۆیشتون و لەوێ لەگەڵ بەرپرسانی پەکەکە کۆبوونەتەوە.

بڵاوبوونەوەی زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئەمریکا و پەکەکە لەکاتێکدایە تا ئێستا ئەو هەواڵەی پـشتڕاست نەکراوه‌ته‌وه‌.

 

 





ئەم هەواڵە 2422جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad