English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو مووشه‌ك له‌ باكوری به‌غدا كه‌وتنه‌وه‌ خواره‌وه‌
2020-08-04 [01:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی رایگه‌یاند، دوو مووشه‌كی جۆری كاتیۆشا له‌ به‌غدای پایته‌خت كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌، یه‌كه‌م له‌ پشت مزگه‌وتی ئیمام عه‌لی و دووه‌م نزیكی ده‌ریاچه‌ی ئه‌لبو عه‌بدۆی سه‌ر به‌ناحیه‌ی موشاهده‌ له‌ باكوری به‌غدا كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌.

ئه‌و شانه‌یه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌ كرد، ئه‌و دوو مووشه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 6ی دوێنێ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ و نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه‌، وتیشی، تیمی ئه‌ندازیاری توانیان هه‌ڵی بگرنه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ هیچ رووداوێكی لێبكه‌وێته‌وه‌.

پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو 30ی ته‌مموز دوو مووشه‌ك له‌ ده‌روپشتی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی لێبه‌كه‌وێته‌وه‌.

 

 





ئەم هەواڵە 6361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad