English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مان یونایتد مووچەیەکی خەیاڵی بۆ سانشۆ ئامادە کردووە 
2020-08-04 [02:00 AM]

ZNA- ھەولێر 


راپۆڕتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی ، گەیشتووتە رێککەوتن لەگەڵ یاریزان گادۆن سانشۆ یاریزانی یانەی برۆسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی ، مان یونایتد ئەمڕۆ گەیشتووتە رێککەوتن لەگەڵ سانشۆ لەسەر مەرجە کەسییەکانی یاریزانەکە بۆ پەیوەندی کردن بە شەیتانە سوورەکان و سانشۆ واژووی لەسەر رێککەوتنەکە کردووە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بۆندی سانشۆ لەگەڵ مان یونایتد بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەبێت و مووچەی ھەفتانەی ٣٤٠ ھەزار جونەیھی ئیستەرلینی دەبێت واتا لە ساڵێکدا ١٦ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی ، ئەمەش مووچەیەکی خەیاڵییە بۆ یاریزانێکی تەمەن ٢٠ ساڵ . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی مان یونایتد دەیەوێت لەم ھەفتەیە لەگەڵ بروسیا دۆرتمۆند بگاتە رێککەوتنی کۆتایی و بڕی ١٠٨ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی بە سێ قۆناغی بداتە یانەی ئەڵمانیەکە. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 5524جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad