ZNA - هەولێر
کرێکارانی شارەوانیی مەریوان دەڵێن ٣٥٠ خێزانن و لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا بۆ بەرپرسانی شاروانی دەلێن چوار مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.
لەم نامەیەدا کە ئاژانسی هەواڵی کاری ئێران" ئیلنا" بڵاویکردووەتەوە، نووسراوە: " ئێمە شەرمەزاری خێزانەکانمانین. بۆ دەبێ فەرمانبەرانی رەسمی بە رێکوپێکی مووچەکانیان وەربگرن و بۆ ئێمە خەزێنەکان بەتاڵ و ژمارە حیسابەکان داخرابن."
ئەم کرێکارانە هەروەها باسیان لە حەقدەست و مووچە دواخراوەکانیان کردوو و نووسیویانە: زۆربەی ئێمە لە ساڵی پێشترەوە بەشێک لە مووچەکانمان دواخراوە و ئێستان لەم بارو دۆخەی ئابووری ئەگەر ئەو قەرزەشمان بدەنەوە بۆ ئێمه هیچ بایەخێکی نیە.
ئەم کرێکارانە لە نامەکەدا داوایان لە قایمقام و بەرپرسانی پارێزگا و نوێنەری ئەم شارە لە مەجیلیسی ئێران کردووە بە داواکارییەکاین رابگەن.
ئەم هەواڵە 12187جار خوێندراوەتەوە |