English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکانی بەیرووت گەیشتە ٥٠ کوژراو و زیاتر لە ٢٧٥٠ بریندار
تەقینەوەی بەیرووت
2020-08-04 [09:58 AM]

​ZNA - هەولێر


دوو تەقینەوەی ترسناک رۆژی سێشەممە ٤ی ئاب، لە ناوچەی بەندەریی بەیرووت لانی‌کەم ٥٠ کوژراو و ٢٧٥٠ برینداری لێکەوتەوە.

وێدەچێت ئەم تەقینەوانە لە ئاکامی خراپکارییەکی پێشتر ئامادەکاری بۆ کراو ئەنجام درابن.

بە گوێرەی هەواڵەکان بارستایی تەقینەوەی دووهەم بە چەشنێک بوو کە بەشێکی زۆری ئاوی دەریای بە هەوا هەڵداوە.

 هێندێک لە شایەتحاڵان گوتوویانە دوای تەقینەوە تا ماوەیەک هێزی بیستنیان لە دەست داوە. هەندێکی دیکە گوتوویانە تەرمێکی زۆر لە سەر شەقامەکان کەوتوون.

یەکێک لە بەرپرسانی ئەمنیی لوبنان بە ناوی عەباس ئیبراهیم گوتوویەتی، تەقینەوەکان لە شوێنی کۆکردنەوەی کەرەستەی تەقەمەنیی دەست بەسەرداگیراوی کۆندا روویان داوە.

حەسەن دەیاب، سەرۆک‌وەزیرانی لوبنانیش رایگەیاند کە بکەرانی ئەم رووداوە دەبێ وەڵامدەر بن. دەیاب لە تەلەفزیۆنی حکومەتی لوبنانەوە گوتی: ئەنجامدەرانی ئەم کارەساتە ئاکامی کارەکەیان دەبیننەوە.

خاچی سووری لوبنانیش رایگەیاند بە ٣٠ گروپی یارەمەتیدەرەوە خەریکی رزگارکردنی بریندارانن. بەڕێوەبەری ئەم رێکخراوە فریاگوزاریە بە ئاژانسی هەواڵی ئاڵمانیا گوت :" هێشتا ژمارەی تەواوی قوربانیانی ئەم رووداوەمان لەبەر دەست نیە، بەڵام دتوانم بڵێم سەدان کەس بریندار بوونە.

حامد حەسەن، وزیری تەندروستیی لوبنانیش دەڵێ ژمارەی برینداران زۆر زۆرە.

بە پێی ئەو هەواڵانەی لە بەیرووتەوە دەگەن. سات بە سات ژمارەی  کوژراوان و برینداران لە زیادبوون دایە.

ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنانیش بەجیا دەست هەبوونیان لەم تەقینەوەیدا رەت کردووەتەوە.





ئەم هەواڵە 2413جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad