English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ باس لە هۆکاری تەقینەوەکەی لوبنان دەکات
2020-08-05 [08:34 AM]

ZNA-هەولێر


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی رایگەیاند، تەقینەوەکانی لوبنان بەهۆی بۆمبەوە بووە.

ترەمپ ئاشکرایکرد کە لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە تەقینەوەکانی لوبنان قسەی کردووە و ئەوان پێیان راگەیاندووە، هۆکاری تەقینەوەکە بۆمب بووە نەک تەقینەوەی یارییە ئاگرینەکان، ئەوان پێیان وایە ئەوە هێرشبووە کراوەتە سەر بەیروت.

پێچەوانەی لێدوانەکەی ترەمپ، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بە ماڵپەڕی سی ئێن ئێن گوتووە، ئەوان هێشتا دڵنیا نین لەوەی تەقینەوەکە بەهۆی هێرشێکەوە روویدابێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، حەسەن دیاب، سەرۆک وەزیرانی لوبنان هۆشداریی دا، ئەوانەی بەرپرسن، سزای زۆر تووند دەدرێن.

بەهۆی تەقینەوەکانی دوێنێی بەیروت، نزیکەی 100 کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و 700 کەسیش بریندارن.

 





ئەم هەواڵە 2875جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad