English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەرکوک....رۆژانە زیاتر لە ٨ ھەزار بەرمیل نەوت رەوانەی ئوردن دەکات
2020-08-05 [08:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


حکومەتی ئوردن ئاشکرای دەکات، لە مانگی رابردوو ٢٦١ ھەزار بەرمیل نەوتی کەرکووکی ھاووردە کردووە ، کە ئەمەش لەسەدا ٧ ی پیداویستیەکانی پردەکاتەوە.
 
ھالە زەواتی، وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی ئوردن رایگەیاند، وڵاتەکەی لە مانگی تەممووزی ئەمساڵ تێکڕا رۆژانە ھەشت ھەزار و ٤٠٠ بەرمیل نەوتی لە عێراقەوە ھاوردەکردووە و لەبەر رێوشوێنەکانی پەیوەست بە کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن ھەردوو وڵاتەوە ئەو تانکەرە عێراقییانەی کە نەوتی کەرکووک دەگوزانەوە ناچاربوون لە ناوچەی ئازادی بازرگانیی نێوان ھەردوو وڵات بارە نەوتەکانیان لە تانکەرە ئوردنییەکان بەتاڵ بکەن.
 
زەواتی راشیگەیاند ٨٨٨ تانکەر نەوتیان لەنێوان عێراق و ئوردن گواستووەتەوە.
 
ھەروەھا وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی ئوردن ئاشکرای کرد، لەنێوان ٣١ی ئابی ٢٠١٩ تاوەکو ٣١ی تەممووزی ئەمساڵ حکومەتی عێراق دوو ملیۆن و ٧٠٥ ھەزار بەرمیل نەوتی کەرکووکی لە رێگەی ١٠ ھەزار و ٢٦٨ تانکەر لە وێستگەی بێجییەوە بۆ کۆمپانیای پاڵاوگەی نەوتی ئوردن لە زەرقا گواستووەتەوە.
 
بەپێی رێککەوتنێکی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی ئوردن، عێراق رۆژانە نزیکەی ١٠ ھەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک بە داشکانی ١٦ دۆلار لە نرخی نەوتی برێنت دەفرۆشێتە ئوردن.
 
ئەو بڕە نەوتەی کە لە عێراقەوە رۆژانە ھەناردەی ئوردن دەکرێت ٧%ی پێداویستییەکانی ئوردن بە نەوتی خاو دابیندەکات.
 
لەبەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێوشوێنەکانی پەیوەست بە قەدەخەی ھاتووچۆ، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ ئوردن بۆ ماوەی نزیکەی ھەفتەیەک راگیرا.
 





ئەم هەواڵە 4903جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad