English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماری کوژراوانی تەقینەوەکەی لوبنان لە بەرزبوونەوەدایە
2020-08-05 [08:58 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سکرتێری گشتیی رێکخراوی خاچی سووری لوبنان، جۆرج کتانە رایگەیاند کە ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەکەی دوێنێی بەیروت گەیشتووەتە، ١٠٠ کوژراو و چوار ھەزار بریندار.

جۆرج کتانە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا دوایین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەکەی بەندەری شاری بەیروت خستەڕوو و 
گووتی: "بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە تەقینەوەکەی دوێنێی بەیروت-دا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ١٠٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە چوار ھەزار کەس".

دوێنێ سێشەممە تەقینەوەیەکی بەھێز لە بەندەری شاری بەیروت پایتەختی لوبنان رووی دا و بەھۆیەوە جگە لە زیانێکی زۆر گیانی، ھەروەھا زیانێکی زۆری ماددیشی لێکەوتەوە.

پێشتر سەرۆکوەزیرانی لوبنان، حەسان دیاب بەھۆی تەقینەوەکەوە، ئەمڕۆ چوارشەممەی بە ''پرسەی نیشتمانی''ی لە وڵاتدا راگەیاندبوو.





ئەم هەواڵە 3580جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad