English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
١٠ هاووڵاتیی عێراقی لە تەقیەنەوەکانی بەیرووت بریندار بوونە
2020-08-05 [11:36 AM]

ZNA - هەولێر


رێکخراوی مانگی سووری عیراقی رۆژی چوارشەممە ٥ی ئاب رایگەیاند: لە تەقینەوەکانی رۆژی رابردووی بەیروتی پایتەختی لوبنان ١٠ هاووڵاتیی عێراقی بریندار بوونە.

رێکخراوی مانگی سووری عیراقی لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە، بە پێی ئەو راپۆرتەی نووسینگەی ئەم رێکخراوەیە لە لوبنانەوە پێی داون، هەتا بەیانیی رۆژی چوارشەممە زانراوە ١٠ هاووڵاتیی عێراقی لە تەقینەوەکانی ئێوارەی رۆژی پێشتر بریندار بوونە.

بە گوێڕەی هەواڵەکەی نووسینگەی مانگی سووری عێراقی لە بەیرووتەوە، دۆخی ١٠ بریندارە عێراقیەکە بە گشتی جێگیرە.

ئێوارەی رۆژی سێشەممە ٤ی ئاب، دوو تەقینەوەی بەهێز لە شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان رویاندا و بە گوێرەی ئاخرین راگەیەنراوەکان نزیکەی ١٠٠ کەس بەم تەقینەوانە گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ٥هەزار کەسیش بریندار بوونە.

هەتا ئێستا سەرچاوەی سەرەکیی تەقینەوەکان بە فەرمی رانەگەیەنراوە و هیچ کەس یان لایەنێکیش کردەوەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

 

 





ئەم هەواڵە 6421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad