English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت كه‌شتییه‌كی گه‌شتیاری نقوم بوو و ژماره‌یه‌ك كه‌س مردن
2020-08-05 [12:05 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوێنێ له‌ به‌نده‌رێكی به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ كه‌وته‌وه‌ و زیانی ماده‌ی و گیانی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌ ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ كه‌شتییه‌كی گه‌شتیاری كه‌ له‌ به‌نده‌ره‌كه‌ وه‌سابوو نقوم بوو.

به‌پێی رادیۆی ده‌نگی لوبنان ئه‌و كه‌شتییه‌ ناوی "ئۆریێنت كوین"ه‌ و سه‌ر به‌ گروپی "ئه‌بو مه‌رعا لاینز"ه‌، خاوه‌نه‌كه‌ی پزنسمان "مه‌رعی ئه‌بو مه‌رعی"، به‌پێی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی دوێنێ له‌به‌نده‌ری به‌یروت روویدا به‌ ته‌واوی نقوم بوو و هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش له‌ كه‌شتیه‌وانه‌كان بریندار بوون.

خاوه‌نی كه‌شتییه‌كه‌ به‌ رادیۆكه‌ی راگه‌یاند، كه‌شتییه‌كه‌ی له‌ به‌نده‌ری به‌یروت وه‌ستا بوو دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ زیانێكی زۆری پێگه‌یشت و هه‌وڵةكان بۆ رزگاركردنی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، وتیشی، "هێمایه‌كی گه‌شتیاری لوبنانی بوو."

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەری بەیروت روویدا و زیانی گیانی و ماددی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، سکرتێری گشتیی رێکخراوی خاچی سووری لوبنان، جۆرج کتانە رایگەیاند کە ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەکەی دوێنێی بەیروت گەیشتووەتە، ١٠٠ کوژراو و چوار ھەزار بریندار.

 

 

سپۆتنیك

 





ئەم هەواڵە 2620جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad