English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو تۆمەتبار بە ئۆتۆمبێلێک لە مندالێک دەدەن و تەرمەکەی فرێ دەدەن
2020-08-05 [01:30 AM]

ZNA- ھەولێر


پۆلیسی ھەولێر دوو تۆمەتبار دەستگیر دەکات دوای ئەوەی  بە ئۆتۆمبێل لە مندالێک دەدەن و تەرمی مندالەکە لە شوێنێکی نزیک رووداوەکە فڕێ دەدەن .


راید ھۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند دوو تۆمەتبار لە لایەن پۆلیسی ھەولێرەوە دەستگیر کراون بە ناوەکانی ( ا-ن-خ ) و ( ع-م-ا ) بە تاوەنی بە ئۆتۆمبێل لە مندالێکی شەش سالانیانداوە .


گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر گوتیشی دوای ئەوەی ئەو دوو تۆمەتبارە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆباما خۆیان دەکێشن بە مندالێک پاش روداوەکە مندالەکە ھەلدەگرن گوایە دەیبەن بۆ نەخۆشخانە بەلام لە نزیک شوێنی رووداوەکە فرێی دەدەن .


راید ھۆگر عەزیز گوتیشی ھەر دوای روداوەکە ھەردوو تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی نەھێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی ناوشار دەستگیرکران دانیان نا بە تاوانەکەیان بەپێی مادەی ٢٣ ھاتووچۆ بەندکران و درانە دادگا .





ئەم هەواڵە 2662جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad