English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرەنسا داوای لە هاووڵاتیانی کرد هاتوچۆی ئێران نەکەن
2020-08-05 [02:21 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا رۆژی سێ‌شەممە ٥ی ئاب جارێکی دیکە داوای لە هاووڵاتیانی کرد لە چوون  بۆ  ئێران خۆ بپارێزن.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، بە هۆی نەبوونی ئاسایش لە ئێران و ناوچەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین ئەوەندەی بۆیان دەکرێت هاتووچۆی ئەم وڵاتە نەکەن و ئەو هاووڵاتیانەش لە ئێرانن زیاتر ئاگەداری خۆیان بن.

لە راگەیەنراوەکەدا داوا لە فەرەنسیانی دانیشتووی ئێرانیش کراوە، لەنێوان شارەکاندا هاتوچۆ نەکەن و خۆیان لە نزیکبوونەوە لەشوێنە گشتییەکان بپارێزن.

فەرەنسا هەروەها سەبارەت بە پەرەسەندنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش هوشداریی بە هاووڵایتانی لە ئێران داوە.

فەرەنسا چەند رۆژ لەمەوبەریش داوای لەهاووڵاتیانی کردبوو، هاتووچۆی ئێران نەکەن.

 

 

 





ئەم هەواڵە 2602جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad