English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوارێز رێگرە لە ھاتنی لاوتارۆ 
2020-08-05 [03:05 AM]

ZNA- ھەولێر


لویس سوارێز ھێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی دەکات بووتە رێگر لەبەردەم گرێبەست کردن لەگەڵ لاوتارۆ مارتینێزی ئەرژەنتینی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، ھاتنی لاوتارۆ بەندە بە رۆیشتنی لویس سوارێز لە یانەی بەرشەلۆنە ، ئەمەش کارێکی ئاسان نییە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئەگەر ئەم ھاوینە سوارێز یانەی بەرشەلۆنە جێنەھێلێت ، ئەوا یانە بەرشەلۆنە ناتوانێت بۆند لەگەڵ لاوتارۆ مۆربکات ، چونکە سوارێز بە کورسی یەدەگ رازی نابێت و ھێشتا بۆندەکەشی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە ماوە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ژمارەکان لەبەرژەوەندی سوارێزن ، چونکە سوارێز لەم وەرزە بەشداری ٣٤ یاری کردووە ١٢ گۆڵی تۆمارکردووە و ١٢ ئاسێستی ھەیە ، بەڵام لاوتارۆ ٤٥ یاری کردووە ١٩ گۆڵی ھەیە و ٦ ئاسێستی ھەیە ، جگە لەمەش سوارێز لە یاریکردن لەگەڵ میسی زۆر دەگونجێت. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad