English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکانی لوبنان گەیشتە ١٣٥ کەس
2020-08-05 [07:18 AM]

ZNA – هەولێر


لە کاتێکدا ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکانی بەیروتی پایتەختی لوبنان گەیشتووەتە ١٣٥ کەس، وزیری تەندروستیی ئەم وڵاتە دەڵێت ژمارەی کەسانی بێ‌سەروشوێن ٨٠ کەسە و نزیکەی ٥هەزار کەسیش بریندارن.
وەزیری تەندروستیی لوبنان ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٥ی ئاب، لە تەلەفزیۆنی ئەم وڵاتەوە گوتی: تەقینەوە ترسناکەکەی بەندەری بەیروت هەتا ئێستا ١٣٥ کوژراو، نزیکەی ٥ هەزار بریندار و بێ‌سەروشوێن‌بوونی ٨٠ کەسی لێکەوتووەتەوە.

ئێستاش ترسی ئەمە هەیە ژمارەی مردووانی تەقینەوەکان لەمەش زیاتر بێت. بەشێکی زۆری برینداران بارودۆخیان ناجێگیرە و ئەمەش ترسی زیادبوونی ژمارەی مردوانی لێکەوتووەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بەشێکیش لە نەخۆشخانەکانی ئەم وڵاتە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆرۆنا تەرخان کراون.





ئەم هەواڵە 3808جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad