English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەیاندنی پارتی دیموكراتی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی هەڤاڵی تێكۆشەر سلێمان خالید ئاژگەیی دەکات
2020-08-06 [11:57 AM]

ZNA-هەولێر


 

بەڕێزان خانەوادەی هەڤاڵی تێكۆشەر (سلێمان خالید ئاژگەیی)

بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە گوێ بیستی هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵی تێكۆشەر و میدیاکار(سلێمان ئاژگەیی)بووین، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەش وشەریكی خەمتان دەزانین.

هەڤاڵی خوالێخۆشبوو(سلێمان ئاژگەیی) پەروەردەی بنەماڵەیەكی خەباتكار و شۆڕشگێڕی كوردستان و كادیرێكی دێرینی پارتیمان بوو، هەروەها یەكێك بوو لە تێكۆشەرانی زیندانی سیاسی، خوالێخۆشبوو كەسایەتیەكی ناسراو و دیاری بواری رۆژنامەنووسیی و راگەیاندن بوو وەك كادیرێكی لێهاتوو و لەخۆبردوو و ماندوونەناس لە دەزگاكانی راگەیاندنی پارتیمان لەبواری دیزاین لەهەردوو رۆژنامەی(برایەتی و خەبات) و (گۆڤاری گوڵان)یش رۆڵی دیار و بەرچاوی هەبوو، هەروەها پاش ساڵی 2003 لەگەڵ هەڤاڵەكانی بۆ دەرچواندی رۆژنامەی(التاخی) روو لەبەغدا دەكات و، دواجاریش وەك ئەندامی مەكتەبی كۆمەڵایەتی پارتیمان لە خزمەتكردن بەدەوام بوو تا ماڵئاوایی کردنی یەکجارەکی.

ئومێدەوارین هاوخەمیی و هاوسۆزیی هەڤاڵان و هاوپیشە و دۆست و ئاشنایانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوە.
 جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و هیواخوازین لە خەم و خەفەت و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای هەڤاڵی كۆچكردوویشمان بەهەشتی بەرین بێت...

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٦ـی ٨ـی٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 2920جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad