English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا لە سەر درێژ‌کردنەوەی ماوەی نەفرۆشتنی چەک بە ئێران پێداگرە
2020-08-06 [05:00 AM]

​ZNA - هەولێر


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەفتەی داهاتوو، رەشنووسی بڕیارنامەی درێژکردنەوەی وادەی نەفرۆشتنی چەک‌وتەقەمەنی دەداتە ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.

مایک پۆمپئۆ، وەزیری دەرەوە ئەمریکا، رۆژی چوارشەممە ٥ی ئاب لە کۆبوونەوەیەکی پەیامنێران گوتی: "هەفتەی داهاتوو ویلایەت یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرنووسی درێژکردنەوەی ماوەی چەک‌نەفرۆشتن بە ئێران دەداتە ئەنجومانی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و پەسندکردنیشی بە پشتگیری‌کردنی ئاشتی لە ناوچەکە دەزانێت."

پێشترێ برایان هۆک نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران گوتبووی" ئەمریکا هەوڵ دەدات ئەم رەشنووسە لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسند بکرێت.

بە گوێرەی رێککەوتنی پێشووتری ئێران و ئەو وڵاتانەی رێککەوتنی ئەتۆمیان لەگەڵیدا واژووکردووە، ماوەی گەمارۆکانی سەر ئێران بۆ کڕینی چەک و تەقەمەنەی کە ئەنجومەی ئاسایش سەپاندوویەتی، کۆتایی دێت.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوای سەرکەوتنی دۆنالد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک‌کۆماری لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران کشایەوە و گەمارۆی ئابووریی و سیاسیی سەر ئەم وڵاتەی توندتر کرد.





ئەم هەواڵە 3496جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad