ZNA - هەولێر
لیرەی توری لەبەرانبەر دۆلاری ئەمریکا و یۆرۆی ئەورپاییدا بەخێرایی دادەبەزێت.
لیرە، پارەی فەرمیی تورکیا، رۆژی پێنجشەممە٦ی ئاب لە دابەزین لەبەرانبەر دراوی بیانیدا ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد و۲۸ / ۷ لیرە بە دولارێک و ۶۴ / ۸ لیرە بە یەک یۆرۆ گۆڕدرایەوە.
بایەخی لیرەی تورکی لە بەرانبەر دراوی ئەمریکایی، لە ماوەی ئەمساڵدا هەتا ئێستا ١٨ لەسەد دابەزیوە. بانکی نێوەندیی تورکیا هەوڵدەدات بە کەڵکوەرگرتن لە دەرفەت و کارئاسانیی دارایی بایەخی پارەی وڵاتەکەی بەرزبکاتەوە و هەتا ئێستا ١١٠ ملیار دۆلاری بۆ ئەم مەبەستە سەرف کردووە.
پاشكەوتی دراویی تورکیا ئێستا لە ٨١ملیار بۆ ٥١ملیار دابەزیوە. چاودێرانی ئابووری بە سرنجدان بە کۆرۆنا و دابەزین و ئاوسان چاوەڕانن گوشاری ئابووری لەسەر تورکیا زیاتر بێت و بایەخی لێرە لەمەش زیاتر داببەزێت.
ئەم هەواڵە 11626جار خوێندراوەتەوە |