English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەماڕۆی فرۆشتنی چەك بە ئێران درێژ ناكرێتەوە
2020-08-08 [08:51 AM]

​ZNA – هەولێر


لە چەند رۆژی داهاتوودا  ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە مەبەستی درێژکردنەوە یان کۆتاییهێنان بە گەمارۆی چەکی سەر ئێران كۆدەبێتەوە، هەندێك لە ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن چی دیکە ئەو گەمارۆیە درێژ نەكرێتەوە. 

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتن پڕۆژە بڕیارەکەی بۆ درێژکردنەوەی گەمارۆکە پێشکەش دەکات، سەرەڕای ئەوەی چین و رووسیا دژایەتی ئەو هەوڵە دەکەن، بەڵام دیپلۆماتان ئاماژە بەوە دەکەن، دژایەتیکردنی پڕۆژە بڕیارەکەی ئەمریکا لەناو ئەنجوومەنەکە هێندە بەرزە کە تەنانەت لەوە ناچێت متمانەی 9 دەنگی ئەندام بەدەستبهێنێت و ئەگەر بەو جۆرەش بێت، پێویست ناکات رووسیا یان چین پەنا بۆ ڤیتۆکردنی ببەن. 

دیپلۆماتەکان دەڵێن، ئەمریکا بە زمانێكی تووند داوای درێژکردنەوەی گەمارۆکە دەکات، بەڵام وادیارە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی ئەنجوومەنەکەی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵ ئەو درێژکردنەوەیەدا نین. 

دیپلۆماتان لەو بارەوە دەڵێن، دەبێت ئامانجی سەرەکی ئێستای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاراستنی رێککەوتننامەی ئەتۆمی بێت و ئاماژە بەوەشدەکەن، دەکرێت جێبەجێکردنی خواستی ئیدارەی ترەمپ ببێتە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێککەوتنە، هەربۆیە زۆر وڵات لەگەڵ درێژکردنەوەی ئەو گەمارۆیەدا نین. 

 رۆژی 18ی ئۆکتۆبەری داهاتوو، ماوەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ فرۆشتنی چەک بە ئێران کۆتاییدێت، کۆتاییهێنان بە قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە ئێران لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015ی نێوان تاران و 6 وڵاتە زلهێزەکەی جیهاندایە. 

 

 





ئەم هەواڵە 3673جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad