English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆشكی سپی كاتی سەردانەكەی مستەفا كازمی بۆ واشنتن ئاشكرا دەكات
2020-08-08 [09:24 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکا دەكات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە و کۆشکی سپیش دەڵێت، سەردانەکە لە 20ـی ئەم مانگە دەبێت.

سکرتێری میدیایی کۆشکی سپی ئاشكرایكرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە رۆژی 20ـی ئابی 2020، پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات.

کۆشکی سپی راشیگەیاند: سەردانەکەی کازمی لە کاتێکی هەستیاردایە بۆ ئەو وڵاتە لەکاتێکدا ئەمریکا و عێراق پێکەوە کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لە تێکشکاندنی داعش و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

کۆشکی سپی ئاماژە بەوە دەکات، ئەمریکا و عێراق وەک دوو وڵاتی هاوبەش چاویان لە پەرەدان بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوانیانە سەبارەت بە چەند بابەتێک لەنێویاندا پرسی ئەمنی، وزە، تەندروستی و هەروەها پێکەوە کارکردن.

لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، ئەمریکا و عێراق دەستیان بە گفتوگۆی ستراتیژیی نێوانیان تایبەت بە دیاریکردنی چارەنووسی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کرد و پێشبینیش دەکرێت ئەو بابەتە یەکێک بێت لە پرسە سەرەکییەکانی گفتوگۆی سەردانەکەی کازمی. 

 

 





ئەم هەواڵە 5947جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad