English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگای سه‌لاحه‌دین... ئۆپەراسیۆنێك بۆسەر تیرۆریستانی داعش ده‌ستی پێكرد
2020-08-08 [11:21 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەپێی راگەیەندراوێكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، دوای پشتڕاستكردنەوەی ئەو زانیاری هەواڵگرییانەی كە لە لایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراقەوە سەبارەت بە بوونی ئەشكەوت و حەشارگەی داعش لە ناوچەكانی دۆڵەی سەرسار باكووری رۆژئاوای سەڵاحەددین پێشكەشكرابوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، هێزە عێراقییەكان ئۆپەراسیۆنێكیان لە ناوچەكە دەستپێكردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە كە هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەددین، هێزەكانی سوات، پۆلیسی سەڵاحەددین و حەشدی شەعبی بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەكەدا دەكەن.

باسی له‌وه‌ش كردوه‌، لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، پشتیوانی لەلایەن فڕۆكەكانی جەنگییەكانی عێراق و هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش دابینكراوە.

لە كۆتایی راگەیەندراوەكە باس لەوەكراوە كە بەر لەدەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكە، ژمارەیەك پیگەی داعش لە ناوچەكە لە لایەن فڕۆكەكانی جەنگییەكانی عێراق و هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش بۆردومانكراوە.

 

aa





ئەم هەواڵە 4801جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad