English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماری نوێی مردن به‌ كۆرۆنا له‌ ئێران
2020-08-08 [02:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 132 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە، وتیشی، تا ئەمڕۆ دوو ملیۆن و 661 هەزار و 965 تاقیکاری بۆ دۆزینەوەی تووشبووانی کۆرۆنا ئەنجام دراوە.

ئه‌مڕۆ شەممە "سیما سادات لاری" وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند، ئاماژه‌ی دا، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و 125  حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە، وتیشی، کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 324 هەزار و 692 حاڵەت.

سادات لاری باسی له‌وه‌ش كرد، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 132 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 18 هەزار و 264 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد، تا ئەمڕۆ دوو ملیۆن و 661 هەزار و 965 تاقیکاری بۆ دۆزینەوەی تووشبووانی کۆرۆنا ئەنجام دراوە.

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 5752جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad