English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستان ده‌كات
2020-08-08 [06:54 AM]

ZNA_ هەولێر



ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8/8/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حموود سكرتێرى حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستان، به‌بۆنه‌ى يادى 44 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستانه‌وه‌، پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێزيان و سه‌كردايه‌تى و ئه‌ندامان و لايه‌نگران و دۆستانى حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستان كرد.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، ڕۆڵ و مێژوو و تێكۆشانى حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستانى به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند و له‌م ياده‌دا به‌ ڕێز و شكۆوه‌ شه‌هيدانى حزب و هه‌موو شه‌هيدانى كوردستانى به‌بير هێنايه‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ ته‌بايى و يه‌كڕيزى و پێكه‌وه‌كاركردنى لايه‌ن و پێكهاته‌‌ كوردستانييه‌كان كرده‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حموود سكرتێرى حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستان، سوپاس و پێزانينى خۆى و سه‌كردايه‌تيى حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستانى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌يه‌يان ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێزيان و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ته‌بايى و يه‌كڕيزيدا خواست.





ئەم هەواڵە 3880جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad