English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو کەسانەی حەبی رێگری لەدوگیانی بەکاردەهێنن مەترسی مردنیان بە کۆرۆنا زیاترە
2020-08-08 [03:32 AM]

ZNA ــ هەولێر


توێژەران لەبارەی بەکارهێنانی حەبی رێگری لە دوگیانی (حەبی مەنع) هۆشداری دەدەن و دەڵێن ئەگەر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بن مەترسی مردنیان زیاتر دەبێت.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی The sunی بریتانی، حەبی رێگری لە دوگیانی، کە خانمان بەرێژەیەکی زۆر بەکاردەهێنن، مەترسی مەیینی خوێن زیاد دەکات، توێژەران بۆیان دەرکەتوە کۆرۆنا رێژەی مەیینی خوێن زیاتر دەکات، ئەمەش دەبێتە مەترسی بۆ سەر بەکارهێنەرانی ئەم حەبە.

توێژینەوەیەکی دیکە کە لە ئەمریکا ئەنجامدرا دەرکەوت جگە لەو کەسانەی ئەو حەبە بەکاردەهێنن، خانمانی دوگیان و ئەو خانمانەی حەپی رێکخستنەوەی هۆڕمۆنات بەکاردەهێنن روبەڕوی هەمان مەترسی دەبنەوە.

دکتۆر دانیەڵ سپرات، کە یەکێکە لەو پزیشکانەی توێژینەوەی لەمبارەبەوە ئەنجامداوە، رێنمایی خانمان دەکات کە دوربکەوەنەوە لە بەکارهێنانی ئەم دەرمانانە، چونکە ئەگەری مەیینی خوێن و جەڵتەی مێشکیان زیاد دەکات لەحاڵەتێکدا ئەگەر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببن.





ئەم هەواڵە 5467جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad