English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئزیدیەکان لە قەیرانێکەوە بۆ ئەوی تر
2020-08-09 [02:24 AM]

ZNA-هەولێر

پەتای جیھانی کۆڤید-١٩ کاریگەرێکی گەورەی کردۆتە سەر یەزیدیەکان لە قەزای شنگال. ھەرچەندە تا ئێستا ژمارەیێکی زۆر  حاڵەت لە ناوچەکە تۆمار نەکراوە، ڕێوشوێنەکانی سنووردار کردنی ھاتوچۆ کە لە عێراق پەیڕەو دەکرێن (وەک لە چەندان وڵات لە جیھان) بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بارگرانی زۆری خستۆتە سەرشانی خەڵکی ناوچەکە. 

بڵاوبونەوەی نەخۆشی کۆڤید-١٩ ڕێوشوێنی ھاتوچۆی توندی لەگەڵ خۆیدا ھێنا لە سەرتاسەری عێراق، لەوانە ھاتوچۆنی نێوان شارەکان. لە شنگال، ئەم ڕێوشوێنانە بەشێوەیێکی گەورە کاریگەریان کردۆتە سەر دۆخی ئابوری و ژیانی ڕۆژانەی خەڵک ناوچەکە و بەمەش تەندروستی دەروونیان. زۆربە خەڵکی شنگال بێکارن و لە ژێر ھێڵی ھەژاری دەژیان و ئێستاش لەگەڵ گەیشتنی کۆڤید-١٩، ئەوانەشی کاریان ھەبوو بێکارن و ناچارن لە ماڵەوە دابنیشن بێ ئەوەی بتوانن بژێوی خێزانەکانیان دابین بکەن. 

عائید ناسڕ لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لەگەڵ ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور کاردەکات وەک سەرپەرشتیاری پەرستاران لە نەخۆشخانەی گشتی سنونی. عاید خێزاندارە و خاوەنی چوار منداڵە و دانیشتوی کامپی چەمشکۆیە بۆ ئاوارەکان لە دھۆک. عائید ماوەی پێنج مانگە چاوی بە خێزانەکەی نەکەوتوە بەھۆی ڕێوشوێنەکانی قەدەغەی ھاتوچۆ کە بەھۆیەوە ناتوانێت بچێتەوە دھۆک. 

لە بارەی بارودۆخی شنگالەوە عاید دەڵێت "زۆربەی خەڵکی شنگاڵ یان جوتیارن یان کرێکارن و کاری سەربەخۆ دەکەن لە دەرەوەی شنگال کە تەنھا چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.  ڤایرۆسی کۆڕۆنا ھەموو کار و بارەکانی ڕاگرت و خەڵک ناتوانن بچنە دەرەوەی شارۆچکەکە بۆ کار. جوتیارەکانیش تەنانەت مایەی ڕەنج و ماندوبوونیشیان بۆ نەگەڕاوەتەوە. بازرگانەکان لە پارێزگاکانی ترەوە ناتوانن بێن و بەرھەمەکانی جوتیاران بکڕن و لە پارێزگاکانی تر ساغیان بکەنەوە. بۆیە دانەێڵەو سەزەکان چارەنوسیان کۆنبوون و بۆگەن بوونە. پێش کۆڕۆنا خەڵک بژێوێکی کەمی ھەبوو. بەڵام ئێستا ھیچ." 
 
بۆ زۆر لە دانیشتوانی ناوچەکە، لەدەستدانی توانستی دابینکردن بۆ خێزانەکانیان ھەروەھا زۆری کات وبەتاڵی و ترس و نەبوونی دڵنیایی دەربارەی داھاتوو و  نەبوونی ڕێگەیێک بۆ شادبوون بە خانەوادەکانیان لە کوردستان، چەند ھۆکارێکن لەپاڵ چەندانی تر کە بونەتە ھۆی کەڵەکە بوونی بێھیوایی و فشار و کاریگەری زیان بەخش لەسەر خەڵکانێک کە ھەوڵیدەدەن بەسەر  ئەزمونە تۆقێنەرەکانی ڕابردویان زاڵبن. 

" بەرزبوونەوەمان بینیوە لە توندوتیژی خێزانی. پیاوەکان لە ماڵەوە دانیشتون بێ کار و ناچارن کاتی زۆر زیاتر لەگەڵ خێزانەکانیان بەسەر ببەن لەوەی لێی ڕاھاتوون. دوای ئاسان کردنی ڕێکارەکان قەدەغەی ھاتوچۆ بەشێوەیێکی کاتی، چەندین ئافرەتمان پێگەیشتوە کە پێیان ڕاگەیاندوین کە ھاوسەرەکانیان لەم ماوەیەدا توندوتیژیان بەرامبەر ئەوان و منداڵەکانیان کردوە. لێرەدا، ڕەفتاری توندوتیژ و توڕەیی بەرامبەر ئەندامانی خێزان وەک دەرچەیێک بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی فشار و دڵەڕاوکێ." فیبی یۆنکیو بەڕێوبەری چالاکیەکانی تەندروستی دەروونی لە پڕۆژەی پزیشکانی بێ سنوور لە سنونی وتی. "ھەروەھا تێبینی بەرزبونەوەی حاڵەتەکانی خەمۆکیمان کردوە لە نێو دانیشتوانی شنگال و باوەڕمان وایە قەدەغەی ھاتوچۆ ڕۆلێکی گەورەی ھەبووە لەم بەرزبونەوەیە. لە چەند مانگی پێشوو، ژمارەیێکی زۆر نەخۆشمان پێگەیشت کە بیری خۆکوشتنیان ھەبوو وھەوڵیان بۆ دابوو، کە ئەمانەش نیشانەی توندی خەمۆکین".
 
بەھۆی ئەم ڕێوشوێنانەش کە گراونەتەبەر، گەیشتن بە چاودێری تەندروستی کێشەیێکی ترە کەخەڵکی ناوچەکە پێوەی دەناڵێنن. شانا مۆریس، پزیشک لەگەڵ پزیشکانی بێ سنوور لە سنونی دەڵێت " پێش قەدەغەکانی ھاتوچۆ، ئەو خەڵکانەی کە پێویستیان بە خزمەتگوزاری پزیشکی تایبەتمەند بوو دەنێردرانە نەخۆشخانەکانی دھۆک لە. ئێستا خەڵک ناتوانێت بچێت بۆ دھۆک و تاکە شوێنی بەردەست موسڵە. بۆ سەردانی کردنی موسڵ بۆ چارەسەری تەندروستی دەبێ لەنێو ئەمبوڵانس دابن بۆ ئەوەی لە خاڵەکانی پشکنین ڕێگایان پێ بدەن. نەخۆش بە تێکڕایی نزیکەی چوار کاتژمێری پێدەچێت بۆ بۆ گەیشت بە نەخۆشخانەیێک لە موسڵ. سەڕەڕای ئەوەش، زۆرێک لە یەزیدیەکان دوودڵن لە چوون بۆ موسڵ، ھۆیەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە زۆرێک لە یەزیدیەکان زمانی عەرەبی نازانن قسەکردن ولێک تێگەیشتن زەحمەتە وەیان بەھۆی ڕوداوەکانی ٢٠١٤ەوە".

بۆ زۆربەی دانیشتوانی گوندەکان لە شنگال، تاکە بژاردەی بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی نەخۆشخانەی گشتی سنونیە، کە تێیدا پزیشکانی بێ سنوور خزمەتگوزاریەکانی فریاگوزاری و منداڵبوون پێشکەش دەکات. بەڵام سەردانی ئافرەتان بۆ نەخۆشخانەکە کەم بۆتەوە. دێبرا ئەدیلاید، بەڕوبەری چالاکیەکانی مامانی پزیشکانی بێ سنوور لە سنونی وتی "ژمارەی نەخۆشەکانمان لە نۆڕینگەی دەرەوە بەشێوەیێکی بەرچاو کەمی کردوە. ژنان ناتوانن سەردانمان بکەن بۆ چاودێری تەندروستی پێش منداڵبوون یان دوای منداڵبوون وخزمەتگوزاریەکانی وەچەخستنەوە چونکە ناتوانن لە خاڵەکانی پشکنین تێپەڕبن چونکە بە حاڵەتی فراگوزاری ھەژمار ناکرێن. دوای ھێور کردنەوەی قەدەغەی ھاتوچۆ لەم دوایانە، چاومان بە زۆرک ژن کەوت کەدووگیان بوون و  سکەکەیان نەخواستراو بوو، پێیان وتین کەوا دەرمان و ئامرازەکانی ڕێگەگرتنیان نەمابوو".  

ترسی ناسەقامگیری:

سەڕەڕای کۆڤید-١٩، بۆمبارانکردنی ئەم دوایانەی فڕۆکە جەنگیەکان بۆ ناوچەکە و ھەڵمەتی سەربازی بەردەوام دژی پارتی کرێکارانی کوردستان و گروپەکانی پاڵ پارتەکە، فشاری زیاتری خستۆتە سەر دەروونی خەڵکی ناوچەکەی و خەڵکەکە ترسیان ھەیە ناوچەکە دووبارە ببێتەوە مەیدانی جەنگ. 
 
عاید وتی "لە ڕۆژی ھێرشەکەی سەر چیای شنگال من لە سنونی بووم. یەکەم موشک زۆر ترساندمی؛ نەمزانی چ ڕودەدات. یەکەم بیر کە ھاتە مێشکم ئەوەبوو کە گروپی دەوڵەتی ئیسلامی دووبارە ھاتونەتە شنگاڵ. دوای ئەنجامدانی چەند پەیوەندیێکی تەلەفۆنی بۆم دەرکەوت کە بۆمبارانکردنی فڕۆکەکانی تورکیایە بۆ سەر گروپەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان. ئەو خانوەی کە لێی دەمێنمەوە زۆر نزیکە لە یەکێ لە بنکەکانیان. لەترسی ئەوەی بنکەکە بکرێتە ئامانج ماڵەکەم جێھێشت. بەنێو سنونیدا ڕۆیشتم وگوێم لە ھاوار وناڵەی ئافرەت و منداڵ دەبوو. خەڵک منداڵی بەباوەشەوە و دەیەوێت دووربکەوێتەوە لە بنکەکان کە زۆر بەربڵاون. ئێستا خەڵک سەردانی ناوچە شاخاویەکان ناکەن لەترسی ئەوەی بکرێنە ئامانجی فڕۆکەکان. خەڵک ھیوایێکی کەمی بە داھاتوو ھەبوو، ئێستا ئەو ھیوایە کەمەش نەما. خەڵک لە دووبارە بونەوەی ھێرشەکان دەترسن. ھەرکەسێک پلانی ھەبوو پڕۆژەیێکی بچوک بکاتەوە، کشتوکاڵ بکات، یان ماڵەکەی بونیاد بنێتەوە ئێستا دوودڵە و نایکات. ئێستا خەڵک نیگەرانن وفشاری زۆریان لەسەرە."

لەگەڵ بەردەوام بوونی کۆڤید-١٩ لە بڵاوکردنەوەی پەشێوی لە وڵات، خەڵکانێکی زۆر ئەو ھیوایە کەمەشی ھەیانبوو لەدەستدا. عاید بەردەوام دەبێت و دەڵێت "یەزیدیەکان ھێشتا ئەوەیان لەبیر نەکردوە کە لە ٢٠١٤ بەسەریاندا ھات. پاشماوەکانی ئەو کۆمەڵکوژیە ھێشتا زاڵە بەسەر ناوچەکە لەکاتێکدا کە گۆڕی بەکۆمەڵ ھێشتا دەدۆزرێتەوە لە ناوچەکە. بێ ھیوایی لە ڕووخساری خەڵک دەبینم وەک ئەوەی ھیچ ھێزێکیان تێدا نەما بێت. ھەندێک تەنانەت پارەی کڕینی خواردنیشیان نیە. زۆر جار ڕوویداوە - کارمەندانی نەخۆشخانە - پارە کۆدەکەینەوە لەنێو خۆماندا بۆ ھەندێک نەخۆش. ھیچ شتێک لە شنگال نیە، تەنانەت ئاوی خواردنەوەش ھەندێک جار شیاو نیە بۆ خواردنەوە. کەسانێک ھیچیان نەبوو، دەتەوێت ھەستیان چۆن بێت؟"

پزیشکانی بێ سنوور لە سنونی 

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پزیشکانی بێ سنوور لە ئابی ٢٠١٨ دەستیکرد بە پاڵپشتی کردنی نەخۆشخانەی گشتی سنونی و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری فریاگوزاری و منداڵبوون. دواتر خێرا بۆی دەرکەوت کەوا چاودێری تەندروستی دەروونی پێویستیێکی گەورەی پڕنەکراوەیە لە ناوچەکە. لەو کاتەوە، تیمەکەمان ئاستی چالاکیەکانی چاودێری تەندروستی دەروونی بەرزکردوەتەوە لە نەخۆشخانەی سنونی تاوەکو چالاکی تەندروستی دەروونی تایبەتمەند و تەندروستی کۆمەڵگا لە خۆ بگرێت لەگەڵ ھۆشیاری تەندروستی و دانیشتنی بەکۆمەڵ و تەندروستی دەروونی بۆ ئاوارەکانی سەر چیای شنگال.

بە خزمەتکردنی زیاتر لە ٩٠،٠٠٠ کەس، پڕۆژەی پزیشکانی بێ سنوور لە سنونی خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە ھەموو کۆمەڵانی ناوچەکە دەکات. لە ٢٠١٩، پزیشکانی بێ سنوور ١٤،٥٨١ نەخۆشی چارەسەرکرد لە بەشی فریاگوزاری نەخۆشخانەی گشتی سنونی. تیمەکە ھەروەھا ٧٥٥ منداڵبوونی ئەنجامدا و  ٨،٧٠٢ ڕاوێژی تەندروستی وەچەخستنەوەی پێشکەش کرد لەگەڵ ١،٤٣٤ ڕاوێژی تەندروستی دەروونی. 

No description available.

No description available.

No description available.

ئەم هەواڵە 6325جار خوێندراوەتەوە
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad