English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە داوای ئەستێرەیەکی مان ستی دەکات 
2020-08-09 [02:54 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی بەرشەلۆنە ھەوڵەکانی دەست پێکردووە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەی مانشستەر ستی ئینگلیزی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی تەلەگرافی ئینگلیزی ، یانەی بەرشەلۆنە ھەوڵدەدات لەماوەی گواستنەوەی ھاوینەی یاریزانان گرێبەست لەگەڵ برناردۆ سێلڤا ئەستێرەی مان ستی مۆربکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، لەبەر ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە نایەوێت پارە لە گرێبەستەکە خەرج بکات ، ئامادەیی خۆی نیشانداوە گۆڕینەوەیەک ئەنجامبدات بە پێدانی یاریزان نیلسۆن سیمیدۆ بە مان ستی و ھێنانی سێلڤا بۆ کامپ نو. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، پێدەچێت بەرپرسانی مان ستی بە گرێبەستەکە رازی بن ، چونکە گواردیۆلا سەرسامە بە تواناکانی سیمیدۆ و ھەروەھا سیلڤاش لە پێکھاتەی سەرەکی مان ستی جێگەی نابێتەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6124جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad