English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاریزانانی ریال پاڵپشتی زێدان دەکەن 
2020-08-09 [04:07 AM]

ZNA- ھەولێر 


راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەدەن زۆربەی یاریزانانی یانەی ریال مەدرید پاڵپشتی لە راھێنەر زەینەدین زێدان دەکەن . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ، ژووی خۆ گۆڕینی یاریزانانی یانەی شاھانە پاڵپشتی لە زێدان دەکەن و ئارەزوو دەکەن لەژێر سەرپەرشتی ئەو درێژە بەیاریکردن بدەن . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەشێک لە یاریزانانی یانەی شاھانە گلەیی لە ئاستی یاریزان ئیدین ھازارد دەکەن و دەڵێن ئەو ئاستە پێشکەش ناکات کە لێی چاوەڕوان دەکرا . 

سەرەڕای بەدەستھێنانی نازناوی لالیگا ، بەڵام دەرچوونی ریال مەدرید لە سەر دەستی مانشستەر ستی لە چامپیۆنزلیگ حاڵەتێکی نائومێدی لە نێو یاریزانانی یانەی شاھانە دروست کرد . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 5458جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad