English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر دۆخی لوبنان كۆدەبێتەوە
2020-08-10 [08:39 AM]


ZNA – هەولێر

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی تەقینەوەکانی لوبنان سازدەکات، ئەندامانی ئەنجوومەنەکەی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان دەیانەوێت چارەسەرێک بۆ بارودۆخی نائاسایی لوبنان بدۆزنەوە.

بەهۆی تەقینەوەکەی رۆژی 4ی ئەم مانگەی بەیرووت، نزیکەی 160 کەس گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە 6000  کەس برینداربوون  و نزیکەی 20 کەسیش بێسەرشوێن ماونەتەوە.

زیانە مادییەکانی تەقینەوەکە بە نزیکەی 10 تاوەکو 15 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، زیاتر لە 300 هەزار کەسیش بێماڵن.

تەقینەوەکان، رەوشی سیاسی لوبنانیشی ئاڵۆزتركردووە، خۆپێشاندان لەدژی کاربەدەستانی حکومەت تادێت فراوانتر دەبن، خۆپێشاندەران بە کەمتر لە هەڵوەشاندنەوەی حکومەت رازی نابن.

بەشێك لە خۆپێشاندەران هەڵیانکوتاوەتە سەر وەزارەتی دەرەوە، بەشێکیان وەزارەتی داراییان کردە ئامانج، بەسەدان خۆپێشاندەریش هێرشیان کردووەتە سەر وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.

ئەوان داوای دەستلەکارکێشانەوەی چینی سیاسیی لوبنان دەکەن و پێدەچێت خۆپێشاندانەکان ئەنجامیان لێکەوتبێتەوە، ناڕەزایی جەماوەر کاربەدەستانی ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کردووە.

هەر دوێنێی مەنال عەبدولسەمەد، وەزیری راگەیاندن لە حکومەتی لوبنان گوتی: "دوای ئەو کارەساتە گەورەیەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی  لوبنان روویدا و دڵی ملیۆنان کەسی بریندار کرد، وەک دەربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ قوربانیانی کارەساتەکە، من دەستلەکارکێشانەوەم لە پۆستەکەم وەک وەزیری راگەیاندن لە حکومەتی لوبنان پێشکەش دەکەم".

 





ئەم هەواڵە 2341جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad