English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزە ئەمنیەكانی لوبنان بەگازی فرمێسك ڕێژ ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە
2020-08-10 [08:50 AM]

ZNA – هەولێر


ئەو خۆپيشاندەرانەى كە لە بەيروت پايتەختى لوبنان ويستيان بەرەو باڵەخانەى پەرلەمان بەڕێبكەون لەلايەن هێزە ئەمنييەكانەوە بە گازى فرمێسكڕێژ دوورخرانەوە.

گروپێك خۆپيشاندەر لە گۆڕەپانى شەهيدان لە ناوەندى بەيروتى پايتەخت كۆبوونەوە و ناڕەزايەتييان لە بەرامبەر بەرپرسە حكومى و سياسييەكانى وڵاتەكەيان دەربڕى كە بە بەرپرسى تەقينەوەكەى بەندەرى بەيروت له‌قه‌ڵه‌میان ده‌ده‌ن.

خۆپیشاندەران ويستيان لە گۆڕەپانى شەهيدانەوە بەرەو باڵەخانەى پەرلەمان بەڕێبكەون كە لەلايەن هێزە ئەمنييەكانەوە ده‌وره‌درابوو، هێزە ئەمنييەكان بە گازى فرمێسكڕێژ و ئەوان بە بەرد وەڵاميان دانەوە.

لەلايەكى ديكەوە پەرلەمانتار شاميل روقز، كە زاواى سەرۆك كۆمارى لوبنان ميشێل عه‌ون،ە   ويستى بچێتە ناو خۆپیشاندەرانەوە لە گۆڕەپانى شەهيدان بەڵام لەلايەن خۆپيشاندەرانەوە رووبەڕووى نارەزايەتى بوویەوە.

 





ئەم هەواڵە 3430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad