English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنج خوی رۆژانە زیان بە مێشک دەگەیەنێت
2020-08-09 [05:01 AM]

ZNA ــ هەولێر


تەواوی چالاکییە جەستەییەکانی رۆژانە لەلایەن مێشکەوە کۆنترۆڵ دەکرێت، بەرپرسە لە بیرکردنەوە و هەست و هەمو جوڵەیەکی جەستە، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگییەکی کەمی پێدەدرێت، ماڵپەڕی healthline چەند خویەکی بڵاوکردوەتەوە کە رۆژانە ئەنجامیدەدەن و زیان بە مێشک دەگەیەنێت.

یەکەم: کەمخەوی
کاتێک رۆژانە بەبڕی پێویست ناخەویت کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دەبێت و پێش هەمو ئەندامێکی جەستە کاریگەری لەسەر مێشک دەبێت، مەترسی چەندین نەخۆشی زیاد دەکات بەتایبەتی ئەلزەهایمەر.

دوەم: تەنیایی
پێویستە بزانیت ئەو کەسانەی لە چواردەورتن کاریگەری ئەرێنییان لەسەر مێشکت هەیە، هەتا زیاتر بە تەنیایی بمێنیتەوە زیاتر ئەگەری هەیە توشی نیگەرانی و خەمۆکی ببیت.

سێیەم: ناڕێکی شێوازی ژیان
کەمی وەرزشکردن هۆکاری سەرەکی پشتی نەخۆشییەکانی وەکو بەرزی فشاری خوێن، شەکرە و نەخۆشی دڵە، رۆژانە تەنیا 30 خولەک رێبکە بۆ ئەوەی مەترسی توشبون بە نەخۆشی کەمبکەیتەوە.

چوارەم: جگەرەکێشان
بە گشتی یەکێکە لە خوە خراپەکان، راستەوخۆ کاریگەری نەرێنی لەسەر مێشک دەبێت، چونکە رێگری دەکات لەوەی بڕی پێویست ئۆکسجین بگات بە مێشک.

پێنجەم: داپۆشینی سەر لەکاتی نوستن
کاتێک بەتانی دەدەیت بەسەر روخسارتدا بەتایبەتی لە وەرزی زستان، زیانی بۆ مێشک هەیە، چونکە ناهێڵێت بڕی پێویست ئۆکسجین بگات بە مێشک.





ئەم هەواڵە 5683جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad