English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... ده‌ست به‌سه‌ر بڕیكی زۆر ئاوی له‌ده‌به‌نراودا ده‌گیرێت‌
2020-08-10 [12:35 PM]

ZNA - هه‌ولێر


قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕیكی زۆر ئاوی له‌ده‌به‌نرا و شله‌مه‌نی و خواردنه‌وه‌ گازییه‌كانی به‌ر تیشكی خۆر و پله‌ی گه‌رمی به‌رزدا گرتوه‌ و هۆشیاریش به‌ خاوه‌ن دوكان و ماركێت و شوێنه‌گشتییه‌كان ده‌ده‌ن.

كه‌یوان خه‌لیل، سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچونی كارگه‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراو، رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌كه‌ له‌گه‌ڕه‌كی كانی با-ی شاری سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ئاوی له‌ده‌به‌نراو و شله‌مه‌نی و خواردنه‌وه‌ گازییه‌كانی به‌ر تیشكی خۆر و پله‌ی گه‌رمی به‌رزدا گرتوه‌.

وتیشی: پێشتر له‌ڕێی راگه‌یاندنه‌كان و‌ لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئاوی له‌ده‌به‌نرا و شله‌مه‌نی و خواردنه‌وه‌ گازییه‌كانی له‌ر تیشكی خۆر نه‌گوازنه‌وه‌ و له‌ پله‌ی گه‌رمی به‌رزدا عه‌مباری نه‌كه‌ن به‌ڵام خاوه‌ن شوێنه‌كان پابه‌ند نه‌بون به‌رێنماییه‌كانه‌وه‌.

رونیكرده‌وه‌: به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی ته‌ندروستی عێراق، نابێت خواردن و خواردنه‌وه له‌به‌رتیشكی خۆر بگوازرێته‌وه‌ وهه‌روه‌ها بۆ عه‌مباركردنیشی‌ (25) پله‌ی گه‌رمی دیاری كردوه‌، ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێنماییانه‌ كاربكرێت‌ زیان به‌ر خواردن و خواردنه‌وه‌كان ده‌گات، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات.

راشیگه‌یاند: لیژنه‌ هاوبه‌شكانی قائیمقامیه‌ت به‌هاوكاری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئابوری و شاره‌وانی سلێمانی، چاودێری دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌كه‌ن له‌كاتی هه‌بونی ئاوی له‌ده‌به‌نراو و شله‌مه‌نی و خواردنه‌وه‌ گازییه‌كانی له‌به‌ر تیشكی خۆر و پله‌ی گه‌رمی به‌رز، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ئۆتۆمبێله‌‌ بارهه‌ڵگره‌كانیش، وتی: قائیمقامیه‌تی سلێمانی نوسراوی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی كردوه سزای ئه‌و شۆفێرانه‌ بدات كه‌ ئاوی له‌ده‌به‌نراو و شله‌مه‌نی و خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان له‌ر تیشكی خۆر ده‌گوازنه‌وه‌ و دایانناپۆشن و كه‌مته‌رخه‌می ده‌كه‌ن.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و  ئاوی له‌ده‌به‌نرا و شله‌مه‌نی و خواردنه‌وه‌ گازییانه‌ی له‌و گه‌ڕه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌‌.

 

  ‌





ئەم هەواڵە 2536جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad