English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ولێر.. تۆمه‌تبارێك ته‌قه‌ی له‌ سێ ئافره‌ت كرد، دوای 72 كاتژمێر ده‌ستگیركرا
2020-08-10 [05:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێو‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی راگه‌یاند، كه‌ به‌ر له‌ سێ رۆژ  له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر – كه‌سنه‌زان ته‌قه‌ی له‌ ئۆتۆمبیلێك كردبوو و سێ ئافره‌تی له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌دا بریندار كردبوون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر- نووسینگەی رۆژهەڵات، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە رووداوێكی تەقەكردن لە شەقامی سەرەكیی هەولێر - كەسنەزان، تیمێكی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا دوای لێكۆڵینه‌وه‌ دەركەوت، تەقە لە سێ ئافرەت كراوە، كه‌ سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (نیسان ئاڵتیما) بوون و هه‌ر سێكیان بریندار بوون.

دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد، توانرا لە ماوەی 72 كاتژمێردا تەقەكەرەكە بە ناوی (ا.ا.ع) بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت، كە بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا كرۆلا تەکسی) تاوانەكەی ئەنجامدابوو.

تۆمەتباری ناوبراو دانی بە تاوانەكەیدا ناوه‌، بۆیە بەپێی ماددەی (31/405) لە یاسای سزادان، بەندكراوه‌ و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێل و كڵاشینكۆفه‌كه‌یدا گیراوه‌.





ئەم هەواڵە 3976جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad