English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سابیر کوردستانی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
2020-08-10 [09:05 AM]

ZNA – هەولێر


هونەرمەند سابیر کوردستانی، لەدوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ دووشەممە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

کوردستانی لە کۆتایی مانگی رابردو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو لە نەخۆشخانە چارسەری پێوستی وەردەگرت، بەڵام دۆخی تەندروستی باش نەبوو.

 

بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژمارەیەک لە هونەرمەندانی کورد تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و ژمارەیەکیشیان گیانیان لەدەستداوە.

 
سابیر کوردستانی لە 1955 لە کەرکووک لەدایکبووە، لە تەمەنی منداڵیدا بینایی چاوی لەدەستداوە، ئەویش بەهۆی بەکارهێنانی چارەسەری بەهەڵە.
 

کوردستانی لە حەفتاکانی سەدەی رابردوو دەستی بەکاری هونەری کردووە و خاوەنی چەندین ئەلبووم و ڤیدیۆکلیپی گۆرانییە  و هەواداری زۆری هەیە.

 

 





ئەم هەواڵە 4801جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad