English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی و یەكێتی لەدوكان كۆدەبنەوە
2020-08-11 [08:39 AM]

​ZNA- هەولێر


بڕیاره كاتژمێر 11 پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان  و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان  له‌ هاوینه‌هه‌واری دووكان، كۆببنه‌وه‌، باس لەچەند تەوەرێك بكەن ، بەتایبەت ئاسایی بوونەوەی دۆخی نێوانیان.

بەپێی زانیارییەکان تەوەرەکانی کۆبوونەوەكە بریتی دەبێت لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی هەردوولا، راگرتنی شەڕی راگەیاندن و یەکهەڵوێستی کورد لە بەغدا.

شانده‌كه‌ی پارتی پێكهاتووه‌ له‌ هۆشیار زێباری و مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و علی حوسێن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی.

شانده‌كه‌ی یه‌كێتیش پێكهاتووه‌  له‌ رزگار عەلی،  شاڵاو عه‌لی عه‌سكەری و خەسرەو گوڵ محه‌مه‌د.

ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگرتنی هێرشی راگه‌یاندن له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتری و هاوهه‌ڵوێستی له‌به‌رامبه‌ر به‌غدا و پشتیوانیكردنی یه‌كێتی له‌ هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بن.

 





ئەم هەواڵە 3607جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad