English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزێك هەڵدەكوتنە سەر ماڵی وەزیری كارەبای عێراق و لەماڵ دەری دەكەن
2020-08-11 [09:00 AM]

​ZNA- هەولێر


وەزیری پێشووی كارەبای عێراق رایگەیاند، هێزێك بەناوی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵەكەی لە ناوچەی سەوز، قوفلیان لەخانوەكە داوە و پاسەوانیشیان داناوە.

لوئەی خەتیب، وەزیری پێشووی كارەبای عێراق لە توویتێكدا كە مستەفا كازمیشی تاگ كردووە و دەڵێت: "هێزێكی چەكدار هەڵیانكوتاوەتە سەرماڵەكەم و بەوە خۆیان ناساندووە كە سەر بە نووسینگەی ئێوەن و بە فەرمانی ئێوە هاتوون و فەرمانی چۆڵكردنی خانووەكەشیان هەیە، بەبێ ئەوەی فەرمانەكە یان هیچ نووسراوێكی یاسایی بخەنەڕوو".

لوئەی خەتیب دەشڵێت : "هێزەكە بە زەبری چەك چوونەتە نێو ماڵەكەم و دەستیان بەسەر سێرڤەری ئینتەرنێتەکەدا گرتووە، قوفڵیشیان لە خانووەكەداوە و پاسەوانيشیان بۆ داناوە".

هەروەها وەزیری پێشووی كارەبای عێراق ئاماژەی بەوەكردووە گرێبەستی بە كرێگرتنی ئەو خانووەی هەیە و كۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت، تەنانەت كرێكەشی دراوە، لەكۆتایی توویتەكەیدا لوئەی خەتیب دەپرسێت "ئەوە چی روودەدات؟". 

لوئەی جەواد خەتیب تەمەن 52 ساڵ، لە ساڵی 2018 لە کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی، بووە  بە وەزیری كارەبا.

تائێستا نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی هەڵکوتانە سەر ماڵی وەزیری پێشووی کارەبای عێراق نەداوە.

Image





ئەم هەواڵە 5077جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad