English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
30 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە دهۆک چاکبوونەوە
2020-08-11 [09:34 AM]

ZNA-هەولێر


 

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک رایگەیاند، 30 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە پارێزگاکە چاکبوونەتەوە و کۆی ژمارەی ئەو تووشبووانەی چاکبوونەتەوە گەیشتە 508 کەس. 

 

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک، ئێستا 719 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگای دهۆکدا ماون. 

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تاوەکو ئێستا هەزار و 236 تووشبووی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمارکراون کە نۆ کەسیان گیانیان لەدەستداوە. 

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر بە خێرایی زیاددەبێت. کۆی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 17 هەزار و 547 تووشبوون کە 10 هەزار و 309 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 657 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

 





ئەم هەواڵە 5677جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad