English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەسێک لە سلێمانی کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا
2020-08-11 [10:00 AM]

ZNA-ھەولێر


راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە گەڕەكی چوارچرای سلێمانی، هاونیشتمانییەک خۆی كوشت، بەڵام تائێستا هۆكاری خۆكوشتنەكەی نەزانراوە.


 
راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی٨ی٢٠٢٠ كەسێك لەبەردەم کەنیسەکەی گەڕەكی چوارچرای شاری سلێمانی بە چەکی کلاشینکۆف خۆی کوشتووە.


 
پۆلیسی سلێمانی ناسنامەی ئەو کەسەی ئاشکرا کرد کە خۆی کوشتووە و ئەو كەسە ناوی عەلی محەممەد ئەمینە ‌و تەمەنی ٥٢ ساڵە‌، نووسینگەی خانووبەرەی هەبووە.
 


ھەروەھا راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس ئەوەشی خستەروو، کە تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنی ئەو کەسە نەزاندراوە، دوای رووداوەکە تەرمی ئەو کەسە نێردراوە بۆ پەیمانگەی دادپزیشکیی سلێمانی، لێکۆڵینەوەی پۆلیسیش لەبارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە.

 


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3475جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad