English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای دوو مانگ له‌ تاقیكردنه‌وه‌، ڕوسیا یەکەمین ڤاكسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای پەسەند كرد
2020-08-11 [12:01 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای کەمتر لە دوو مانگ لە تاقیکردنەوەی پێکوتەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن وتی ڕوسیا یەکەمین وڵاتە لە جیهاندا پێکوتەكه‌ پەسەند بکات.

لەمیانەی کۆبوونەوەیەکی حکومەتدا، سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن رایگه‌یاند، پێکوتەکە لەلایەن سەنتەری توێژینەوە گامالیای مۆسکۆوە پەرەی پێدراوە و لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا دەرکەوتووە پارێزراوە، وتیشی تەنانەت بە یەکێک لە کچەکانیشی دراوە.

وتیشی، دەزانم بە باشی کار دەکات، بەرگرییەکی بەهێزی لەش دروست دەکات، دووبارەی دەکەمەوە، لە هەموو تاقیکردنەوە پێویستەکاندا تێپەڕبووە.

هیواشی خواست وڵاتەکە بتوانێت بەزووترین کات بڕێکی زۆر لە پێکوتەکە بەرهەم بهێنێت.

بەڵام پەسەندکردنی ئەم پێکوتەیە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی ڕوسیاوە پێش تاقیکردنەوە گەورەکە دێت کە هەزاران کەس دەبێت بەشداری تێدا بکەن و بە قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوەکان ناسراوە و کۆتا قۆناغە و لەسەر توشبووان تاقی دەکرێتەوە.

ئەم جۆرە تاقیکردنەوانە دەبێت ژمارەیەکی دیاریکراو لە توشبووان بە ڤایرۆسەکە بەشداری تێدا بکەن تاوەکو کاریگەری ڤایرۆسەکە بزانرێت و بە گرنگترین تاقیکردنەوە دادەنرێن تاوەکو پێکوتەکە پەسەند بکرێت و مۆڵەتی پێبدرێت.

بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، زیاتر لە 100 پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا پەرەیان پێدەدرێت. بەلایەنی کەمەوە چوار پێکوتەیان لە کۆتا قۆناغدان کە بە قۆناغی سێیەم دادەنرێت.

 

ڕۆیتەرز





ئەم هەواڵە 5623جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad