ZNA - ههولێر
ڕاپۆرتێکی ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی ئاماژە بەوە دەدات بەرنامەی خۆراکی جیهانی 50 هەزار تەن ئارد ڕەوانەی لوبنان دەکات.
ڕۆژی هەینی رابردوو ڕاپۆرتەکە ئەوەی ئاشکرا کرد حکومەتی لوبنان یەدەگی دانەوێڵەی نییە و تەقینەوەکەی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووش هەموو کۆگا تایبەتییە سەرەکییەکان دانەوێلەی لە وڵاتەکەدا لەناوبردووە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەداوە، بەرنامەی خۆراکی جیهانی " بارێکی ئارد دەنێرێت لەپێناو ئەوەی کەمی خۆراک لەو وڵاتەدا ڕوونەدات."
باسی لهوهش كرد، وابڕیارە یەکەمین بار کە قەبارەکەی 17,500 تۆنە لە ماوەی 10 ڕۆژدا بگاتە لوبنان و بەشی مانگێکی نانەواخانەکان دەکات.
voa
ئەم هەواڵە 7591جار خوێندراوەتەوە |